ئاگاداری... ئاگاداری! 📢بۆ ئەوانەی قیامەتیان پێش دونیایان خستووە...بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پێش جێهێشت…
انتشار: 2026/07/29 11:03 UTCدریافت: 2026/08/14 08:41 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 08:41 UTC
ئاگاداری... ئاگاداری! 📢بۆ ئەوانەی قیامەتیان پێش دونیایان خستووە...بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پێش جێهێشتنی ئەم سەفەرە کاتییەی دونیا، توێشوویەکی نەبڕاوە بۆ ئاخیرەتیان بنێرنە پێشەوە...خودای گەورە دەفەرموێت:🔸 مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ ۗ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ261 بقرەواتە/نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵه‌كانی خۆیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوای گه‌وره له جیهاد كردن‌دا ,وه‌كو نموونه‌ی جووتیارێك وایه كه ده‌نكێك دانه‌وێڵه ئه‌ڕوێنێ پاشان ئه‌و ده‌نكه حه‌وت گوڵ گه‌نم ئه‌گرێ ,له هه‌ر گوڵه گهنمێكدا سه‌د ده‌نكی تیایه واته: ئه‌كاته حه‌وت سه‌د, هێشتا خوای گه‌وره یه‌ك به حه‌وت سه‌د زیاتری ده‌كات، واته: كه‌سێك ئه‌گه‌ر دینارێك بكاته خێر خوای گه‌وره به حه‌وت سه‌د خێر بۆی ئه‌نووسێ تا زیاتریش خوای گه‌وره چه‌ند قاتی ئه‌كات به گوێره‌ی نیه‌تی ئه‌و كه‌سه، وه به گوێره‌ی پێویستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆ خێره‌كه‌ی پێ ئه‌كه‌ی ,به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه.پێغەمبەری خودا (️ ﷺ ) دەفەرموێت:«إِذَا مَاتَ ابنُ آدمَ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثٍ: صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ»(کاتێک مرۆڤ دەمرێت، سەرجەم کردەوەکانی دەبڕێتەوە ( دەپچڕێت) جگە لە سێ نەبڕاوە: سەدەقەی جارییەک، یان زانستێک کە مابێتەوە و سوودی لێ ببێنرێت، یان منداڵێکی ساڵح کە دوعای بۆ بکات).📖 دەرفەتی سەدەقەی جاریە خزمەت بە زانست:کۆمەڵێک قوتابی و فێرخوازی ئایینی (١٠ تەڵەبە) پێویستیان بە "تەفسیری ڕێبەر" هەیە بۆ فێربوونی کەلامی خودا.💰 تێچووی تەنها یەک تەفسیر: ١٥ هەزار دینارە.📚 تێچووی سەرجەم تەفسیرەکان (بۆ ١٠ قوتابی): ١٥٠ هەزار دینارە.تۆش دەتوانیت بە دابینکردنی تەفسیرێک (یان زیاتر) ببیتە بەشێک لە پاداشتی تەواوی ئەو ئایەت و زانستەی کە ئەم قوتابییانە دەیخوێننەوە و کاری پێدەکەن إِنْ شَاءَ اللّٰه !🌴کێ ئامادەیە بڕێک لە سەرمایەی دونیای بکاتە ڕووناکی گۆڕی و توێشووی هەمیشەیی ئاخیرەتی؟🌾کێ هەیە کە دڵی دەوڵەمەندە و دەیەوێت ئەم دیارییە بە نرخە بکاتە دیاریی بە فێرخوازێک؟🌾کەسێک هەیە ئەم توێشوە بۆ گۆڕی خۆی یان دایک و باوکی بنێرێت؟؟؟؟📥 بۆ بەشداری و دابینکردنی تەفسیرەکان، ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن لەم بۆتەوە@Sadaqa63_bot✍️سەرپەرشتیاری طریق الی الجنە بۆ خوێندنەوەی تەفسیری ڕێبەر.


