بە بڕوای منگۆڕانکاری خیانەت نییە لە ڕابردوو، بەڵکو ڕاستگۆییە لەگەڵ بووندا. ئەوەی دەڵێت 'گۆڕاویت'، ن…
انتشار: 2026/07/20 21:43 UTCدریافت: 2026/08/15 01:43 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 01:43 UTC
بە بڕوای منگۆڕانکاری خیانەت نییە لە ڕابردوو، بەڵکو ڕاستگۆییە لەگەڵ بووندا. ئەوەی دەڵێت 'گۆڕاویت'، نەیتوانیوە لەگەڵ پەڕینەوەی تۆدا بەرەو ڕۆشنایی هۆشیاری سەربکەوێت، بۆیە زیندانی دەستکەوتەکانی ڕابردووی خۆیی و دەیەوێت تۆش لە شوێنپێی دوێنێدا بەند بکات.مرۆڤ وەک بەرد نییە تا نەگۆڕێت؛ مرۆڤ ئاگرێکە لە دەمارەکانیدا. ئازارەکان نامانشکێنن، بەڵکو لێوارە تیژەکانمان دەسڕنەوە تا ببڕین. ئێمە نەگۆڕاوین بۆ ئەوەی ڕەقتر ببڕین، گۆڕاوین تا چیتر وەک دراوێکی کۆن لە دەستی بێباکاندا دەستاودەست نەکەین. ئەوانەی لە گۆڕانی تۆ دەترسن، لە ڕاستیدا لەو هیوا و هێزە دەترسن کە خۆیان جورئەتی هەڵگرتنیان نییە


