ڕۆژ باش نیشتمان☀️☀️☀️ئەمڕۆ: سێشەممە13ے گەلاوێژے 2726ے کوردے13ے موردادے 1405ے هەتاوے 21ے سەفەرے 1448…
انتشار: 2026/08/04 07:49 UTCدریافت: 2026/08/08 23:58 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 23:58 UTC
ڕۆژ باش نیشتمان☀️☀️☀️ئەمڕۆ: سێشەممە13ے گەلاوێژے 2726ے کوردے13ے موردادے 1405ے هەتاوے 21ے سەفەرے 1448ے مانگے 4ے ئاگوستے 2026ے زایینےمودەتێکە دوور لە تۆم، موشتاقی دیدارم وەرەئەی حەکیمی زامی سەختی قەلبی بیمارم، وەرەدوور لە تۆ بم، هەمنشینی حەسرەت و جەور و جەفام ئەی فەرەحبەخشی گیان، بۆ دەفعی ئازارم؛ وەرە بەستەیی زنجیری مووت و بەندی دامی زوڵفتم عاشق و دڵ پڕ لە خوێنی، چاوی خومارم؛ وەرە لەتلەتە جەرگم بە هیجری قەهرت، بێمەیلی بەسەجاربەجارێ ڕوو لە من کە، یاری دڵدارم؛ وەرە هەر لە ئێوارێوە تا وەختی تڵوعی شەمس ئەبێهەر خەریکی شین و ناڵە و زار و هاوارم، وەرە بمگەرێ بەندی فیراقم، وام لە زیندانی خەما بێقەباحەت وا ئەسیری چەرخی دەوارم، وەرەشێت و سەرگەردان و ڕیسوام، هەر وەکوو دێوانە بۆتتۆش تۆبی و خوا، تاکوو ماوم، چارەکە چارم! وەرە #مامۆستا_ئەخـــــــــــۆل#املاک_مهاباد @bankhome