عاشوورا ڕۆژێکی مەزنە لە ڕۆژەکانی خوای پەروەردگارە:بوخاری و موسلیم لە عەبدوڵڵای کوڕی عەباسەوە ڕەزای…
انتشار: 2026/06/24 13:44 UTC
عاشوورا ڕۆژێکی مەزنە لە ڕۆژەکانی خوای پەروەردگارە:بوخاری و موسلیم لە عەبدوڵڵای کوڕی عەباسەوە ڕەزای خوایان لێبێت گێڕاویانەتەوە کە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم هاتە مەدینە و بینی جوولەکەکان لە ڕۆژی عاشوورادا بەڕۆژوون، فەرمووی: «ئەم ڕۆژە چییە کە ئێوە تێیدا بەڕۆژوو دەبن؟» ووتیان: ئەمە ڕۆژێکی مەزنە، خوا تێیدا مووسا و قەومەکەی ڕزگار کرد و فیرعەون و قەومەکەی خنکاند، بۆیە مووسا وەک شوکرانەبژێری بەڕۆژوو بوو تێیدا، بۆیە ئێمەش تێیدا بەڕۆژوو دەبین، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: «ئێمە لە ئێوە لەپێشترین و شایستەتریین بە مووسا»، بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم خۆی بەڕۆژوو بوو و فەرمانیشی بە ڕۆژووگرتنی کرد".پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئاماژەی بە ڕێنمایی و ڕێبازی ڕاست و دروست کردووە لەم جۆرە ڕۆژانەدا کە تێیدا خوای گەورە بەندە بڕوادارەکانی خۆی سەردەخات و ستەمکاران لەناودەبات، و فەرموویەتی: «ئێمە لە ئێوە لەپێشترین و شایستەتریین بە مووسا»، بۆیە پێغەمبەری خووا صلى الله عليه وآله وسلم خۆی بەڕۆژوو بوو و فەرمانیشی بە ڕۆژووگرتنی کرد.تاوەکو دروشمی ئەم ڕۆژە بکاتە کارێکی چاک کە موسڵمانان تێیدا لە خوای گەورە نزیک ببنەوە.