چۆن نەتەوە مەزنەکان لە ناوەوە دەڕووخێن؟کاتێک مەنهەجەکەی سیس دەبێت و دەپووکێتەوە، ئیمپراتۆریەتەکان ل…
انتشار: 2026/06/25 17:37 UTC
چۆن نەتەوە مەزنەکان لە ناوەوە دەڕووخێن؟کاتێک مەنهەجەکەی سیس دەبێت و دەپووکێتەوە، ئیمپراتۆریەتەکان لە بێدەنگیدا دەڕووخێن.چی وادەکات نەتەوەیەک گەشە بکات؟و چی وادەکات لەناکاو، سەرەڕای هێزە دیار و ئاشکراکەی، بخلیسکێتە ناو قووڵایی سەرەوخواربوونەوە؟ئێمە یەکەم نەتەوە نین ئەم پرسیارە بکەین، بەڵام مێژوو هەمیشە وەڵام دەداتەوە: هەر شارستانییەتێک بڕووخێت سەرەتا لە ناوەوەی خۆیەوە دەڕووخێت.١. هەموو شارستانییەتەکان لە عقیدەوە دەست پێدەکەن، نەک لە دەسەڵاتەوە:شارستانییەتەکان لەسەر دیوارەکان بونیاد نانرێن، و لەسەر خەزێنەکانیش دانامەزرێن، بەڵکو ئەوکاتە لەدایک دەبن کە مانایەکی مەزن، بیرۆکەیەکی سەرەکی، و پەیامێک لەناو نەتەوەکەدا سەر هەڵدەدات کە نەوەکان باوەڕیان پێیەتی.بۆ نموونە، ئیسلام بە سوپا دەستی پێنەکرد، بەڵکو بە وشەیەک دەستی پێکرد، وشەیەک کە مرۆڤی نیمچەدوورگەی عەرەبی لە نەفامێتییەوە (جاهیلییەت) هێنایە دەرەوە بۆ پانتایی جیهان. پاشان نەوەی یەکەم خستیانە سەر شانی خۆیان و شارستانییەتێکیان پێ بونیاد نا کە لە کیشوەرێکەوە بۆ کیشوەرێکی تر درێژ بووەوە.عقیدە ڕۆحی شارستانییەتە، کاتێک زیندوو بێت، عەقڵەکان دەجووڵێنێت، دەروونەکان دادەگیرسێنێت، و زەوی بونیاد دەنێت.٢. کاتێک بیرۆکەکە دەپووکێتەوە چی ڕوودەدات؟شارستانییەتەکان بە کوشتن نامرن، بەڵکو بە خۆکوشتن دەمرن.کاتێک عقیدە لاواز دەبێت، و نەتەوەکە لاواز دەبێت تەنها لە سیستمێکی کارگێڕیدا کورت دەبێتەوە و، دەوڵەت دەگۆڕێت بۆ ئامرازێک کە نازانێت بۆچی دەجووڵێت.دەسەڵاتەکە دەمێنێتەوە بەڵام پەیامەکە و پڕۆژەکەی ون دەبێت، سیستمەکە کار دەکات بەڵام ئاراستەکەی تێکدەچێت، ئەمەش لە داگیرکاریی دەرەکی مەترسیدارترە.٣. مێژوو پڕە لە نموونە، لە ئەندەلوسەوە تا عوسمانییەکان: ئەندەلوس: لە کۆتاییەکانی سەردەمەکەیدا، خاوەنی کۆشک و سەروەت و سامان و کتێب بوو، بەڵام عەقیدەکەی خۆی وون کرد، بۆیە تەسلیمی شەڕی میرەکان بوو تاوەکو بەپارچە پارچەیی ڕووخا. عوسمانییەکان: کاتێک سنوورەکانیان فراوان بوو، و وایانزانی دەوڵەت تەنها بە سوپا بەهێز دەبێت، پڕۆژە عەقیدەییەکەی خۆیان جێهێشت، تا گۆڕا بۆ کارگێڕییەکی سست و شلۆق کە پاسەوانیی شوێنەوارە دێرینەکانی دەکرد، نەک شکۆمەندیی تر بخولقێنێت.