له ڕێگای کۆچ و هەنگاونان بهرهو لای خودا، پێویستە مرۆڤ تێبکۆشێت و داوای یارمەتی لە خودا بکات، و د…
انتشار: 2026/06/27 16:12 UTC
له ڕێگای کۆچ و هەنگاونان بهرهو لای خودا، پێویستە مرۆڤ تێبکۆشێت و داوای یارمەتی لە خودا بکات، و دژایەتی و سەرپێچی ئەو نەفسە بکات کە مەیلی بەرەو تەمبەڵی و حەسانەوە هەیە.ثابت البناني دەفەرموێت:«بیست ساڵ ڕەنج و مەشەقەتم چەشت لەسەر شەونوێژ، و بیست ساڵی تریش چێژ و لەزەتم لێ بینی.» لطائف المعارف: ٣٤.عومەری کوڕی عەبدولعەزیز دەفەرموێت:«چاکترین عیبادەت، ئەوانەن کە نەفسیان بە زۆر و بە ناچاری بەسەردا دەسەپێنرێت.» محاسبة النفس: ١٢٣.ووتم: مرۆڤێک کە دەیەوێ بەر زاتی خوا بڕوات سبحانە وتعالی پێوتستە ئەم دوو قۆناعە عبودیەتە بڕوات:١- قۆناغی سەرەتایی (هەوڵدان و بەردەوامبوون): لە سەرەتای هەر کارێکی چاکەدا وەکو شەونوێژ یان هەر عیبادەتێک نەفسی مرۆڤ قورسی دەکات و تەمبەڵی دەنوێنێت. لێرەدا پێویستە مرۆڤ بە زۆر و بە کۆشش (موجاهەدە) نەفسی خۆی ڕابێنێت. ٢- قۆناغی دووەم (چێژبینین): دوای ئەوەی مرۆڤ لەسەر چاکە بەردەوام دەبێت و ئارام دەگرێت، خودای گەورە لەبرامڤەردا چێژی پێ دەدات، بە شێوەیەک کە دواتر دەبێتە سەرچاوەی ئارامی و چێژی ڕۆحی بۆی.