ئایا بە تاوان ژیان تەنگ و سەخت دێت یان تەواوی پژێو و بوارەکانی ژیان سەخت و نالەبار دەبێت؟گەر تەدەبو…
انتشار: 2026/07/01 19:47 UTC
ئایا بە تاوان ژیان تەنگ و سەخت دێت یان تەواوی پژێو و بوارەکانی ژیان سەخت و نالەبار دەبێت؟گەر تەدەبوور لە قورئان بکەین دەبینین خوای پەروەردگار نەیفەرمووە: (فإن له حياةً ضنكًا) واتا: ژیانێکی سەختی دەبێت)، بەڵکو فەرموویەتی: (مَعِيشَةً ضَنْكًا) واتا: بژێویی و گوزەرانێکی توند و سەخت!وەک بڵێی ناڕەحەتییەکە دەدزێتە ناو تەواوی وردەکارییەکانی ژیانییەوە؛ لە ڕۆزییەکەی، لە خەویدا، لە پەیوەندییەکانیدا، و تەنانەت لە خۆشییەکانیدا!ڕەنگە ئەوەی ئارەزووی بکات بیخوات، لەو شوێنە بژیت کە ئاواتی بۆ دەخوازێت، و بگاتە هەموو ئەو شتانەی پێی خۆشە، بەڵام لە ناخیدا شتێک هەیە هێشتا برسییە! چونکە ڕۆح تێر نابێت تەنها بە خالقەکەی خۆی نەبێت.