فیکر و عەقیدەی ئیسلامی تاکە چارەسەری ڕیشەیی و بنەڕەتین بۆ سەرجەم کێشەکانی مرۆڤایەتی.١- فیکری ئیسلام…
انتشار: 2026/07/10 19:05 UTC
فیکر و عەقیدەی ئیسلامی تاکە چارەسەری ڕیشەیی و بنەڕەتین بۆ سەرجەم کێشەکانی مرۆڤایەتی.١- فیکری ئیسلامی لە بواری ئابووریدا: سیستمێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی سامان تەرخان دەکات، ڕێگری لە قۆرغکاریی سەرچاوەکان دەکات، سوو (ڕیبا) حەرام دەکات، و (زەکات، خەراج، فەیء) دەکاتە سەرچاوەی داهات بۆ دەوڵەت تا قەیرانی هەژاری پێ چارەسەر بکرێت.٢- لە بواری دەوڵەتداریدا: سەروەری بۆ شەریعەت دادەنێت نەک بۆ مرۆڤەکان؛ بەمەش یاساکان لە لایەن خوای بەدیهێنەری مرۆڤەوە دێنە خوارەوە، نەک لەسەر بنەمای ئارەزوو و حەز و ویستێک کە ڕۆژانە بگۆڕدرێن، بەم شێوازەش دادپەروەری بەدی دێت و کۆمەڵگاکان جێگیر دەبن.٣- لە شێوازی ژیاندا: پێوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکان ڕێکدەخات؛ بەمەش نامووس و گیان و سامانیان دەپارێزێت، کۆمەڵگە لەسەر بنەمایەکی یەکگرتوو و سیستمێکی هاوبەش ڕێکدەخات کە سەرچاوەکەی لە عەقیدە و دیدگای ئیسلامییەوە بۆ ژیان وەرگیراوە.٤- لە سیاسەتی خاریجیدا: کەسایەتییەکی سەربەخۆ بە دەوڵەت دەبەخشێت کە نەبێتە ئامرازێک لە دەستی وڵاتانی تردا، بەڵکو خۆی ببێتە هەڵگری پەیامی ئیسلام بۆ تەواوی جیهان. خوای گەورە لەم بارەیەوە ئەفەرمووێ: ( أَفَحُكۡمَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ يَبۡغُونَۚ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكۡمٗا لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ ) المَائدة : ٥٠ واتا: ئایا ئەوانه حوکم و فەرمانڕەوایی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت و ئەویان لاپەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیرناکەنەوە) کێ هەیه بەقەدەر خوا حوکمی جوان و چاک و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو کەسانەی که بەوردیی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە.