نموونەی ئیماندار وەک دارخورما وایەپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: «مَثَلُ الْمُؤْمِنِ ك…
انتشار: 2026/07/15 10:46 UTC
نموونەی ئیماندار وەک دارخورما وایەپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: «مَثَلُ الْمُؤْمِنِ كَالنَّخْلَةِ» واتا: نموونەی ئیماندار وەک دارخورما وایە.ئەم فەرموودەیە یەکێکە لە جوانترین و قووڵترین ئەو شوبهاندنانەیە کە کۆمەڵێک باس و وانەی پەروەردەیی گرنگ لەخۆ دەگرێت.جا بوویستی خوای گەورە ووردە ووردە گرنگترین سوودە پەروەردەییەکانی ئەم فەرموودەیە دەخەینە ڕوو:١. پەروەردەکردن لە ڕێگەی نموونە هێنانەوە:یەکێک لە شێوازە هەرە سەرکەوتووەکانی فێرکاری و پەروەردە، بەکارهێنانی هاوشێوەسازییە بۆ تێگەیاندنی مانا عەقڵییەکان. لێرەدا پێغەمبەری خوا ئیمان دەبەستێتەوە بە دارخورماوە کە لای هەموان ناسراو و بینراوە، ئەمەش وادەکات مانا و وانەکە زۆر بە ئاسانی لە مێشکی گوێگردا بچەسپێت.٢. جێگیری و ڕەگداکوتان لە بەهاکاندا:دارخورما بەوە ناسراوە کە ڕەگەکانی زۆر بە قووڵی و بەهێزی دەچێتە ناو ناخی زەویەوە، ئەمەش وای لێدەکات لەبەردەم ڕەشەبا و گەردەلوولە سەختەکاندا خۆڕاگر بێت و نەکەوێت.وانەی پەروەردەیی: پێویستە مرۆڤ بە شێوەیەک پەروەردە بکرێت کە بیروباوەڕ و بەها ئەخلاقییەکان و مەبدەئەکەی هێندە لە ناخیدا جێگیر و قووڵ بن، بە هیچ لادان و گومان یان گۆڕانکارییەکی سەختی ژیان لەق نەبێت.