غەرەر و جەهالەت (بَيْعُ الغَرَرِ وَالجَهَالَةِ)کڕینی شتێک کە لێی دڵنیا نەبێت یان زانیاری تەواوی لەس…
انتشار: 2026/07/15 18:33 UTC
غەرەر و جەهالەت (بَيْعُ الغَرَرِ وَالجَهَالَةِ)کڕینی شتێک کە لێی دڵنیا نەبێت یان زانیاری تەواوی لەسەر نەبێت لە کاتی گرێبەستەکەدا.شێوازەکەی چۆنە؟ فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە هێشتا ڕادەستکردنیان مسۆگەر نییە، یان پێکهاتەکەیان نادیارە. بۆ نموونە: کڕینی سندوقی بەخت، کە پارە دەدەیت و نازانیت چی تێدایە، یان پێشوەختە کڕینی بەرهەمی کشتوکاڵی پێش ئەوەی بە تەواوی پێبگات و دیار بێت کە تێکچووە یان ساغە یان باشە یان خراپە هتد...حوکمەکەی چییە؟لە فەرموودەدا هاتووە: «نَهَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ بَيْعِ الغَرَرِ» واتا: پێغەمڤەری خوا کڕین و فڕۆشتنی غەرەری قەدەغە کردووە.