بانگەوازی چالاکیی «شەممەکانی ناڕەزایەتی» – کۆڵن نا بۆ سێدارە، ئازادی بۆ گیراوانی سیاسی، لەگەڵ سەرکۆ…
انتشار: 2026/07/11 09:50 UTC
بانگەوازی چالاکیی «شەممەکانی ناڕەزایەتی» – کۆڵن نا بۆ سێدارە، ئازادی بۆ گیراوانی سیاسی، لەگەڵ سەرکۆنەکردنی پەلامارەکان بۆ سەر کەمپە حیزبە کوردییەکان و دووپاتکردنەوەی یەکگرتوویی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرکوتکاری و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. ئێمە داواکاری ئەمانەین ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای سێدارە لە ئێران. – ئازادکردنی بێ مەرجی هەموو گیراوانی سیاسی و بیروڕا. – ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر کەمپی حیزبە کوردییەکان و هەر جۆرە پێشێلکارییەک دژ بە مافی خەڵکی سڤیل. – دادگاییکردنی بەرپرسانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. ئامادەبوونی هەر یەکێک لە ئێمە، پەیامێکی ڕوونە لە بەرگریکردن لە کەرامەتی مرۆڤ، ئازادی و یەکسانی. شوێن: وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندیی کۆڵن (Köln Hauptbahnhof) 🗓 ڕێکەوت: شەممە، ١١ی ژوئیە (٢٠٢٦/٠٧/١١) 🕔 کات: ١٧:٠٠ بانگهێشتی هەموو ئازادیخوازان، چالاکانی مافی مرۆڤ، حیزب و گرووپە پێشکەوتنخوازەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هاووڵاتییانی بەرپرسیار دەکەین بە ئامادەبوونیان، هاوپشتیی خۆیان لەگەڵ گیراوانی سیاسی، بنەماڵە دادخوازەکان و قوربانییانی سەرکوتکاری دەرببڕن.