✅دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی موکریانی مەهاباد سەردانی نووسینگەی «هاژە»ی کرد🔹بە بۆنەی ڕۆژی هەواڵنێرەوە،…
انتشار: 2026/08/09 20:31 UTCدریافت: 2026/08/13 17:12 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/13 17:12 UTC
✅دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی موکریانی مەهاباد سەردانی نووسینگەی «هاژە»ی کرد🔹بە بۆنەی ڕۆژی هەواڵنێرەوە، دەستەی بەڕێوەبەریی بنکەی فەرهەنگیی هونەریی موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی) سەردانی نووسینگەی پێگەی هەواڵیی هاژەیان کرد.🔹لە دەسپێکی ئەم سەردانەدا، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی بنکەی موکریان پیرۆزبایی ڕۆژی هەواڵنێریان ئاراستەی سەرنووسەر، هەواڵنێران و بەڕێوەبەرانی هاژە کرد و وێڕای دەربرینی دەستخۆشی، ڕێزیان گرت لە هەوڵ و کۆششی شەوانەڕۆژیی ئەم ناوەندە میدیاییە و ڕووماڵکردنی هەواڵ، ڕووداوەکان و چالاکییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان.🔹بەڕێوەبەران و ستافی هاژە ئامادەیی و پەرۆشی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییە فەرهەنگییەکان و ڕووماڵکردنی شیاوتری چالاکییە ئەدەبی و هونەرییەکانی شاری مەهاباد و ناوچەکە دووپات کردەوە.لە کۆتایی دیدارەکەدا، لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەریی بنکەی فەرهەنگیی هونەریی موکریانییەوە، بە بەخشینی ڕێزنامە و ڕۆمانی کەیغان و کۆمەڵە وتارەکانی هەمایشی مامۆستایان هێمن و هەژار وەک وەفادارییەک بۆ ماندووبوونیان، ڕێز لە کار و چالاکییەکانی هاژە گیرا.١۴٠۵٫٠۵٫۱۸🆔 @HajeNews

