ئەگەر هاتووڕۆژێک من مردبووم وتۆ هاتیپێنووسێک هەڵگرە و تەواوی" نەهاتنەکانی شیعرم بگۆڕە بۆ هاتن".هەمو…
انتشار: 2026/06/24 10:57 UTC
ئەگەر هاتووڕۆژێک من مردبووم وتۆ هاتیپێنووسێک هەڵگرە و تەواوی" نەهاتنەکانی شیعرم بگۆڕە بۆ هاتن".هەموو گریانەکان بکە بە پێکەنین .له هەرکوێدا بە بێوەفا ناوم بردبوویلەپێشیەوە بنوسە " لێرەدا هەڵەم کردوه"ئیدی شیعری من له شیعرێکی دڵشکاوەوە بگۆڕە بۆ شیعرێک پڕبێ له دڵخۆشی.وەرە سەر گۆڕەکەمهێشتا " کێلەکەی بێناونیشانه"لێی بنوسه " هاتم"توخودا دەستخە لەملی کێلەکەم و وێنەیەکیش بگرە.ئاخر تۆنازانی چەندە ئاواتمبوو وێنەیەکم لە ئامێزتدا هەبێ !ئەزانم لەم نامەیەدا داوای هەرچیم کردی دڵم ناشکێنی و ئەیکەی "ئاخر مرۆڤەکان دڵی زیندووەکان ئەشکێنن و دڵیشیان نایە داوای مردووەکانڕەتکەنەوە وائەزانن دڵیان ئەشکی!بۆیە ئەڵێم : بیرت نەچی سەرێکیش لە دایکم بدە و ئاوێک بکە بەسەر ئەو ئاه و ئاگرەی لەدڵیدایهئاه بۆ مردنم نا.بۆ" مردنم بێ هاتن و بینینی تۆ"..!☺️😊