زاگرۆ - توون جیهانێکی رەنگین بە ڕووی منداڵانی کورد دابە مەبەستی خستنە ڕووی کۆمەڵێک بەرهەمی تایبەت ب…
انتشار: 2026/08/16 20:17 UTCدریافت: 2026/08/17 11:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/17 11:45 UTC
زاگرۆ - توون جیهانێکی رەنگین بە ڕووی منداڵانی کورد دابە مەبەستی خستنە ڕووی کۆمەڵێک بەرهەمی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی کورد زاگرۆ-توون حەول دەدا بە لەبەرچاوگرتنی لایەنە هونەری و دەروونی و جوانیناسییەکان دەلاقەیەک بە ڕووی منداڵان دا بکاتەوەئەو هەنگاوە مەبەستی ئەوەیە بەرهەمی باش و دەوڵەمەند هەم لە بواری زمانی و هەم لە باری تێکنیکیەوە پێشکەش منداڵان بکا.کۆی دەقەکان خاوەن تایبەتمەندی هونەری و تایبەت بە منداڵانن. هەم ریتم و هەم کێش و هەم ناوەرۆک تەواو لە خزمەت منداڵان دایە. لە لایەکی دیکەوە مووسیقای کارەکانیش بە پێی نیاز و لەبەرچاوگرتنی تەمەنی منداڵان ئامادە کراون و حەول دراوە لایەنی ریتم و دەنگ و وردەکارییە مووسیقایی و تەنانەت سازبەندییەکان لەدونیای منداڵانەوە سەرچاوە بگرێلە بەرهەمەکان دا لەباری ئەنیمەیشێن سازییەوە بۆ هەرکامیان لە تێکنیکێک کەڵک وەرگیراوە و چەندین جیهانی رەنگین و ڕازاوە بە منداڵان دەناسێندرێ. لەمەولا بەرە بەرە بەرهەمەکان بڵاو دەکرێنەوە. هیوادارم هەنگاوێکی بەکەڵکم بۆ دەوڵەمەند کردنی جیهانی مبداڵان هەڵێنابێتەوە. تکایە بۆ ناساندن بەرهەمەکان یارمەتیدەر بنinstagram.com/zagro.toon



