بە نێوی مەزنیەزدانی دڵاوای دڵانوانیەکساڵ تێپەڕی،یەکساڵیتر بە سەر کارەساتی دڵتەزێنی لە دەست…
انتشار: 2026/07/23 09:35 UTC
بە نێوی مەزنیەزدانی دڵاوای دڵانوانیەکساڵ تێپەڕی،یەکساڵیتر بە سەر کارەساتی دڵتەزێنی لە دەست دانی سێ ڕوڵەی جوانەمەرگی سوورخەڵاتی سنەی باوان.سێ ڕوڵەی بە ئەمەگی ئەم خاکە،سێ لاوی گیانلەسەردەست و ژینگەپارێزی کورد، پەیوەستی کاروانی شەهیدانی کوردستان بوون.هاوڕێیان، دۆستان،ژینگەپارێزان و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان!شەهیدانی ژینگەی سنە؛کاک حەمیدی مورادی، کاک چیاکۆی یووسفینژاد و کاک خەباتی ئەمینی،بۆ پاراستنی ژینگەی نیشتمان گیانی پاکیان بوو بە قەڵغان بۆ هێشتنەوەی سامانی نەتەوەیی و ژینگەییمان.ئەمڕۆ دیسان پەترۆی زامی ساڕێژنەبووی یەکساڵەی جەرگی سووتاوی دایک و باوک و خێزان و ئازیزان و تاک و کۆمەڵانی ئەم نیشتمانە ئەکولێتەوە،بەڵام با شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان و کۆی کوردستانیانی بەشەرەف و هەروەها ناحەزان و دژبەرانی ئەم خاکە دڵنیا بن!نە لە بیریان ئەکەین و نە ڕێگای سەوزیان بێڕێبوار ئەبێت.ئێرە کوردستانە، ئاخێزگەی پارێزەرانی خاک،ناوەندی بیری سەوزی ڕێبەری شەهید *شەریفی باجوەر*ئێرە کوردستانە، هەر دۆڵ و لاپاڵێکی،هەر شاخ و بنبەردێکی،سێبەری هەر دار بەڕوو و چنارێکی،سەر هەر گابەرد و بستەخاکێکی،سەر هەر کانی و ڕووبارێکی؛؛؛؛بە چاوەدێری مێژوو، شایەتی لەسەر!لەخۆبوردەیی و گیانبازی و قارەمانی هەزاران ڕوڵەی مەرگبەزێنی کورد ئەدەن.ئێرە کوردستانە، هەر ڕۆژ و مانگ و وەرزێکیشایەتن لە سەر سەدان چیرۆکی کڕنووشبردنی مەرگ، لە بەر پێی تێکۆشەرانی.ئێرە کوردستانە لە بەستەڵەکی زستان و ڕێبەنداندا داری هیوای چرۆ ئەکات و لە خاکەلێوەی بەهاردا گوڵاڵەسوورە و هەڵاڵەبرمەکانی ئەژاکێنن و پەڕەپەڕەی ئەکەن.ئێرە کوردستانە هیواکانی لە پووشپەڕ و جۆزەردان و گەلاوێژدا بە سەدان جار خەزان لێی داوە و دیسانەوە سەری لە دوندی هەورازان هەڵداوەتەوە،ئێرە کوردستانە لە خەرماناندا، خەرمانخەرمان، شەهید ئەدات و خەرمانی ئاواتەکانی ئەسووتێنرێت.ئێرە کوردستانە، کۆڵی بە ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی و ئیکۆساید نەداوە.ئێرە کوردستانە و هۆلاکۆ ئەبەزێنێ،ئێرە کوردستانە تا بیسووتێنن سەوزتر و ژیناتر ئەبێت.ئەوا بینیتان ئەم بەهارە ئاویەر سەوزتر لە ساڵی پار بوو.ئێرە کوردستانە خوێنی ڕوڵەکانی ئاوێتەی ڕیشەی داربەڕووەکانی بووە، ئەی نابینن تا بیسووتێنن بەرزتر ئەبێت و زۆرتر پەل ئەخات.ئێرە کوردستانە باڵای شەهیدانی بە قەد باڵای کوردستانە. ئێمە بەرەو مەرگ ناڕۆین بەڵکوو لە هەڕەتی باوەڕ بە ژیانی سەربەستانە گیانفیداییمان هەڵبژاردووە،تێکۆشەرانی ئەم خاکە پاکە ئەوەیان سەلماندووەبۆ وەدیهێنانی ئاواتەکان، بۆ ژیانێکی شەرافەتمەندانە و بۆ کوردستانێکی ئاوەدان و سەرسەوز،گەنج و پیری بەدڵێکی ئاوەڵا و سەرێکی سەوداسەرەوە گیان و ڕۆحیان بەختی مانەوەی خاکیان ئەکەن.تا ئەو ڕوژەی هێز و ئیرادەی ڕۆڵەکانی پاڵپشت و پشتیوان بێت، تا ئەو ڕۆژەی جیل لە دوای جیل بە پێکەنین و سەماوە بۆ مەرگ بڕوانن،تا ئەو ڕۆژەی سەر بۆ خاک بێت و گیان بۆ بەخشین؛؛؛؛نە نیشتمان ئەکەوێت و نە کاروانی تێکۆشان وەستانی هەیە.دایک و باوک و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کوردستانیانی خۆڕاگر دڵنیا بن!ڕۆژێک دێت یەک گوڵمان ناژاکێت،یەک دارمان ناسووتێت،یەک کانیمان وشک نابێت و یەک ڕووبارمان ناخنکێت،خەمی هەڵقرچان و شەهیدبوونی پارێزەرانی گەل و خاکمان ئاسمانی نیشتمان تارماویی ناکات..ئێمە و کوردستان ئەگەین بە لێوار و قەراخەکانی ئارامی و هەدای ژیان.تا نیشتمان بمێنێت؛ئەوینی خاک و ڕابوونی نەتەوە و فیداکاریی نیشتمانوانیش ئەمێنێت.ڕوحی بەرزی شەهیدان ئاسوودە،ڕێگای گەیشتن بە ترۆپکی سەربەستی گەل بەردەوام،نیشتمان ئاوەدان.ڕێکخراوی سەوزی چیـــاڕێکەوتی 31ی پووشپەڕی 2726ی کوردی@chya_ngo


