دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کەمکاری و خۆشکردنی بەستێنی گونجاوو بۆ گۆڕینی بەکارهێنان و بەخشینی زەویەکی تە…
انتشار: 2026/07/29 09:12 UTCدریافت: 2026/08/15 00:59 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 00:59 UTC
دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کەمکاری و خۆشکردنی بەستێنی گونجاوو بۆ گۆڕینی بەکارهێنان و بەخشینی زەویەکی تەرخانكراوە بۆ فێرکاری لە گەڕەکی بەهاران، فازی یەک، شارستانی مەریوانبۆ ڕای گشتیی و خەڵکی بەڕێز و هۆشیاری شارستانی مەریوانشوورای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، کە لە ڕێکخراوە مەدەنی و ئەنجومەنە چالاکەکانی مەریوانپێکهاتووە، ناڕەزایەتی توندی خۆی لە کەمکاری و دواخستنی یەکلایی کردنەوە و بە تاپۆ كردنی فەرمی (سەند) بۆ پارچە زەویەک بە بەکارهێنانی فێرکاری بۆ ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی شارەكەمان، لە گەڕەکی بەهاران، فازی یەکی مەریوان هەڵکەوتووە، و هەروەها نیگەرانی لە خۆشبوونی زەمینە بۆ گۆڕینی بەکارهێنان، بەخشین، یان تەرخانکردنی ئەو زەوییە ـ تەنانەت بە ناوی فێرکاری ـ لە دەرەوەی ئامانجی قوتابخانەسازی و فێرکردنی گشتیی قوتابیان، بە فەرمی ڕادەگەیەنێت.بەپێی زانیاری و بەڵگەنامەکانی بەردەست، ئەم زەوییە بە ڕووبەری ٣٨٦٠ مەتر چوارگۆشە و بە بەکارهێنانی فێرکاری (دبیرستان)، بەهۆی پاڵپشتی خەڵک و دانیشتوانی گەڕەک و هەروەها پێویستی زۆری شارستان بۆ فەزای فێرکاری و قوتابخانە، یەکێکە لە گرنگترین دەرفەتەکان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی فێرکاری لە مەریوان. بەڵام سەرەڕای کەمیی فەزای فێرکاری، هێشتا قۆناخی گواستنەوەی فەرمیی سەند و مڵکییەتی ئەو زەوییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگا و شارسازی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارستان ئەنجام نەدراوە و زەوییەکە هێشتا بێ دیاریکردنی چارەنووس ماوەتەوە؛ ئێستا لە دۆخێکدایە کە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسیی گۆڕینی بەکارهێنان، بەخشین، یان دەستبەسەرداگرتن بێت.ئەم دۆخە بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتی گەورەی هاوڵاتیان، بە تایبەتی دانیشتوانی ئەم شارە بەگشتی و گەڕەکی بەهاران بەتایبەتی. لەبەر کەمیی فەزای فێرکاری لە مەریوان، چاوەڕوان دەکرێت هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان، لەوانە فەرمانداری، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگا و شارسازی و لایەنی دادوەری شارستان، لە هەر جۆرە هەوڵ یان پێداگرییەك بۆ گۆڕینی بەکارهێنان یان تەرخانکردنی ئەم زەوییە لە دەرەوەی ئامانجی فێرکاری ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی مەریوان، خۆبپارێزن و ڕێگە بدەن تەنها بۆ دابینکردنی فەزای فێرکاریی گشتی، دروستکردنی قوتابخانە و فێرکردنی قوتابیانی شارستان بەکاربهێنرێت.ئاشکرایە کە مەبەست لە پاراستن و تەرخانکردنی ئەم زەوییە بۆ فێرکاری، دابینکردنی فەزای فێرکاریی گشتی و دروستکردن و گەشەپێدانی قوتابخانە و ناوەندە فێرکارییە پێویستەکانی قوتابیانی شارستانە، و بۆ نابێت ناوی «فێرکاری» یان «ناوەندی فێرکاری» ببێتە بیانوو بۆ تەرخانکردنی ئەم زەوییە بۆ ناوەند، ڕێکخراوە، ئیدارە، یان دامو دەزگا و دامەزراوەکانی دیکە.هەروەها شایستەی ئاماژەیە کە لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارستانی مەریوان بە هاوکاریی خێرخوازیان و هاوڕێییان، گەلێك هەنگاوی گرنگ و کاریگەری لە بواری گەشەپێدانی فەزاکانی فێرکاری و باشترکردنی ڕێژەی فەزای فێرکاری هەڵگرتووە. بەڵام لەبەر پێویستییە بەردەوامەکان، پێویستە ئەم هەنگاوانە بە جدییەتێكی زیاتر، خێراتر و بەردەوامتر درێژەیان پێبدرێت و پشتیوانییان لێبکرێت.بۆیە، چاوەڕوان دەکرێت بە پێداگری و هاوئاهەنگیی فەرمانداریی شارستانی مەریوان، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگا و شارسازی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە، لەگەڵ پاڵپشتیی دارایی و لۆجستیکیی دانیشتوانی گەڕەک، پرۆسەی جێگیرکردن و پاراستنی بەکارهێنانی فێرکاریی ئەم زەوییە و گواستنەوەی فەرمیی تاپۆ بە جدییەت بەردەوام بێت. هەروەها پێویستە لە هەر جۆرە گۆڕینی بەکارهێنان، بەخشین یان تەرخانکردنی ئەم زەوییە ـ یان نمونە هاوشێوەکانی ـ بۆ دەزگا دیکەکان بۆ ئامانجی نافێرکاری و دەرەوەی ڕێڕەوی قوتابخانەسازی و دابینکردنی فێرکردنی گشتیی قوتابیان، پێشگیری بکرێت.شورای ئەنجومەنەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، بە پشتبەستن بە پاڵپشتیی خەڵک و گرنگی پاراستن و گەشەپێدانی فەزا گشتییە پێویستەکانی هاوڵاتیان، لەوانە فەزا فێرکارییەکان، ئایینییەکان، تەندروستییەکان، وەرزشییەکان، پارکەکان و فەزا خزمەتگوزارییەکانی دیکە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەم شوێنانە، سامانی گشتی و سامانی داهاتووی خەڵک و منداڵانی ئەم شارستانەن و نابێت بەهۆی دواخستنی برووكراسی ئیداری، کەمکاری یان گۆڕینی بەکارهێنان، لە ئامانجی سەرەکیی خۆیان لابدرێن.ڕێكخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان:١. ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان٢. ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆجیار٣. ئەنجومەنی سەوزی چیا٤. کانونی زانستی فەرهەنگیی ڕۆنان٥. ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری ڤەژین٦. ئەنجومەنی بۆ پێشگیری لە ماددە هۆشبەرەکان (ژیانەوە)٧. ناوەندی تەندروستی ژین٨. سندیکای کرێکارانی بیناسازی٩. یەکێتی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی كوردی ١٤٠٥/٠٥/٠٥@chya_ngo


