بۆکانی لانکەی شۆڕش و هونەر ئاوێتەبوونی دەنگی ڕەسەنی ڕەزا بابامێری و ئاوازی حەسەن دەرزیشارستانی بۆکا…
انتشار: 2026/07/10 10:17 UTC
بۆکانی لانکەی شۆڕش و هونەر ئاوێتەبوونی دەنگی ڕەسەنی ڕەزا بابامێری و ئاوازی حەسەن دەرزیشارستانی بۆکان هەمیشە وەک مەڵبەند و بێشکەی پەروەردەکردنی ئەستێرە گەشەکانی ئەدەب و شۆڕش و هونەری کوردی ناسراوە کاتێک باسی ڕەسەنایەتی گۆرانی و مۆسیقای کۆنی ئەم دەڤەرە دەکەین بێگومان ناوی دوو جەمسەری درەوشاوەی وەک هونەرمەند و مامۆستای دەنگ ڕەزا بابامێری و مۆسیقاژەن و ئاوازدانەری گەلەکەمان حەسەن دەرزی دێنە پێشەوە ئەو دوو قەڵەم و دەنگە مەزنەی کە مێژوویەکی پڕ لە شانازییان بۆ مۆسیقای ڕەسەنی کوردی تۆمار کردووەڕەزا بابامێری حەنجەرەیەک لە جنس و ڕەنگی خاکمامۆستا ڕەزا بابامێری خاوەنی دەنگێکی ئەوتۆ بوو کە مرۆڤی دەبردەوە بۆ قووڵایی کلتور و فۆلکلۆری دەوڵەمەندی موکریان دەنگی ئەو تەنیا گۆڕینی وشە نەبوو بۆ ئاواز بەڵکو گوزارشتێکی ڕاستەقینە بوو لە مێژوو ژان، و هیوای نەتەوەیەک کاتێک لە کۆڕی یاراندا بەو دەنگە زوڵاڵ و پڕ لە سۆزەیەوە دەیگوت چەند جارم ووت... گوێگر ڕاستەوخۆ هەستی بە قورسایی و ڕەسەنایەتی مەقام و بەستەی کوردی دەکرد. ئەو پارێزەرێکی دڵسۆزی شوناسی مۆسیقایی بۆکان و کوردستان بووحەسەن دەرزی پەنجە لێهاتووەکانی مۆسیقای کوردیلە لایەکی دیکەوە هونەرمەند حەسەن دەرزی وەک مۆسیقاژەنێکی کارامە و خاوەن ستایل بە لێدانی کەمانچە و ئامادەکردنی ئاوازە ناوازەکانی ڕۆحی دەکرد بە بەر تێکست و مەقامەکاندا حەسەن دەرزی نەک هەر تەن