🔷چیرۆکی مناڵیی حەسەن زیرەک لە زمانی سەروان ناهید🔹سەروان موحەمەد ناهید کە خۆی یەکێکە لە ئەستێرەکانی…
انتشار: 2026/06/30 14:55 UTC
🔷چیرۆکی مناڵیی حەسەن زیرەک لە زمانی سەروان ناهید🔹سەروان موحەمەد ناهید کە خۆی یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئاسمانی هونەری کوردی، باسی ئەو سەردەمە ئەکات کە مامۆستا حەسەن زیرەک بە مناڵی گەڕایەوە بۆ ئاوایی سڵێمانکەنی و لای بنەماڵەی ناهید فێری گۆرانیبێژی ئەبێت. 🔹حەسەن زیرەک یەکێک بوو لەو کەسانەی که زیاترین کاریگەریی لە سەر گۆرانی کوردی بوو. کەمتر کەسێ لە ناو کوردەواری و تەنانەت فارس و ئازەریشدا هەیە کە ناوی حەسەن زیرەکی نەبیستبێت، بەتایبەت ئێمەی کورد کە لەگەڵ دەنگ و ئاوازی ئەم هونەرمەندا ژیاوین.🔹بەڵام ئەو هونەرمەندە ژیانێکی ئاسایی نەبوو، هەر لە منداڵییەوە هەژاری و نەداری تەنگی پێهەڵچنی و بە ئاوارەیی درێژەی بە ژیانی دا. بەم هۆیەوە زۆر ناوچەی کوردستانی دیوە، لێیان ماوەتەوە، لە گەڵ خەڵکەکەی ھەڵسان و دانیشتنی بووە و بە پشت بەستن بە فۆلکلۆری کوردی و هەر وەها کەڵک وەرگرتن لە شێعری شاعیرانی بەناوبانگی کورد، ئاوازی کوردی تا ئاستێکی زۆر دەوڵەمەند کردووە.🔹حەسەن زیرەک لە ڕێکەوتی ۵ی پووشپەڕی ۱۳۵۱ی هەتاوی دەچێتە ڕیزی نەمرانەوە و لەسەر وەسیەتی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە دەینێژن.@Dawdan


