ژیریی دەستکردەکەت فێری ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بکەئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:١. ئەو پی.دی.ئێفەی "پ…
انتشار: 2026/07/08 14:36 UTCدریافت: 2026/08/15 00:48 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 00:48 UTC
ژیریی دەستکردەکەت فێری ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بکەئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:١. ئەو پی.دی.ئێفەی "پوختەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە" لە پێشدا دابگرە لەلای خۆت پاشەکەوتی بکە با ئامادە بێت کە بیدەیت بە ژیریی دەستکردەکەت.diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/… پاشان ئەم دەقەی خوارەوە واتە ئەم پرۆمپت (هەوێن)ە کۆپی بکە و بیدە بە ژیریی دەستکردەکەی خۆت، بۆ نموونە Gemini پاشان پی.دی.ئێفەکەش بار (Upload) بکە و لەگەڵ دەقەکەدا بیدە بە ژیریی دەستکردەکەتدەقی پێشنیارکراو بۆ بەکارهێنەران (پرۆمپت = هەوێن = prompt):"سڵاو. من فایلێکی (پی.دی.ئێف)م بۆ هاوپێچ کردوویت کە پوختەی ڕێساکانی ڕێنووسی یەکگرتووی زمانی کوردییە (پەسەندکراوی وەزارەتی پەروەردە). تکایە ئەم کارانەی خوارەوەم بۆ ئەنجام بدە:١. فایلەکە بەتەواوی و بەوردی بخوێنەوە.٢. سەرجەم خاڵ و ڕێسا گرنگەکانی ناو فایلەکەم وەک پوختەیەک خاڵ بە خاڵ لێرەدا بۆ بنووسەوە، بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە کە بەباشی لێیان تێ گەیشتوویت.٣. پێم بڵێ کە ئەم ڕێسایانەت لای خۆت پاشەکەوت کردووە و هەمیشە لەبیرت دەمێنن.٤. لەمەودوا لەم پەنجەرەیەی گفتوگۆیەماندا، هەر دەقێکم پێ دایت بۆ ڕاستکردنەوە، وەرگێڕان، یان داڕشتن، پێویستە سەد لە سەد پابەندی ئەم ڕێسایانە بیت و تەنیا لەسەر ئەم بنەمایانە دەقەکانم بۆ ڕێک بخەیت."*** ئیتر ژیریی دەستکردەکەت بەپێی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە هەموو شتەکانت بۆ دەنووسێت یان ئەگەر دەقێکی پێ بدەیت بەپێی ئەوە ڕاستی دەکاتەوە. تێبینی: ژیریی دەستکرد چونکە لە پێشدا فێری ئەو ڕێنووسەی سەر ئینتەرنێت بووە، لەوانەیە لە سەرەتادا هەندێک خاڵ فێر نەبێت، بەڵام چەند جارێک دووپاتی بکەیتەوە هەمووی بەرە بەرە فێر دەبێت.ئامادەکردن:لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە