«هەزار ساڵە»، نوێترین بەرهەمی شۆڕش مەحموودی 🔹پارچە موزیکی «هەزار ساڵە»، نوێترین بەرهەمی هونەری شۆ…
انتشار: 2026/07/21 18:31 UTC
«هەزار ساڵە»، نوێترین بەرهەمی شۆڕش مەحموودی 🔹پارچە موزیکی «هەزار ساڵە»، نوێترین بەرهەمی هونەری شۆڕش مەحموودی، بڵاو کرایەوە.🔹شۆڕش مەحموودی، خاوەنی دوو ئاڵبۆم و چەندین پارچە موزیکە و زۆربەی بەرهەمەکانی بە دوو زاراوی سۆرانی و کورمانجی بڵاوکردۆتەوە. جەختی ئەم هونەرمەندە لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی شێوەدەنگی و ئاوازییەکانی کوردییە و بۆ ئەم مەبەستەش جیا لە بەڕێوەبردنی دەیان کۆنسێرت لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان، چەندین کارگە و خولی فێرکاری دەنگبێژیشی بەڕێوە بردەوە. شایانی ئاماژە، دوایین ئاڵبۆمی ئەم هونەرمەندە بە ناوی «لەرزانە» لەسەر شێوازی مۆسیقای «بەندی موکریان» ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی بڵاوکرایەوە. بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپی «هەزار ساڵە»، سەردانی لینکی ژێرەوە بکەن: youtube.com/watch?v=WXP7gDhWKCQ هۆنراوە : مامۆستا قاسم موئەیەدزادە«هەڵۆ» دابەشکردنی موزیک،میکس،مەستێرینگ: ئاکام مەحموودی دابەشکردنی ڕیتم،پێرکاشێن: پێژمان ئەحمەدزادە کلیپ: سامان ئێرەمی ١۴٠۵٫٠۴٫٣٠🆔 @HajeNews


