🔻بێ تیشکی نیگات...چەند دڵم تەنگە ئەم ئێوارەیە بێ تیشکی نیگاتکێیە بێت بێتە برابەش کەمەکێ با کەمی کات…
انتشار: 2026/07/27 19:22 UTCدریافت: 2026/08/04 14:42 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/04 14:42 UTC
🔻بێ تیشکی نیگات...چەند دڵم تەنگە ئەم ئێوارەیە بێ تیشکی نیگاتکێیە بێت بێتە برابەش کەمەکێ با کەمی کاتسەروی سەرسەوزی خەیاڵی لەوەپێش! خۆزگە بەخۆت!ئێستەکەش سێبەرەکەت بۆنی ئەوینداری ئەداتحەولی زۆریاندا فەلاسف کە بڵێن پووچە ژیانکێیە؟ ئەم میسـرەعە بۆ حافـزی شــیرازی ببات(عاقـــلان نقطــــەی پرگار وجـــودند ولی)عیشقیان گەر نەبێ کەوتوونەتە چاهی زوڵەماتئارەزوو عەیب نییە بۆ جوان و جەحێڵ خۆی مەسەلەجا لە نێو پارکێ لەشار، یا نە لە کێوی عەڕەفاتدڵە داناکەوێ خۆ پیریی لەلا مەسخەرەیەدێتەوە تافی جەوانیی کە بە دڵداری بگاتگەر خەمی بوون نەبوونت نەبێ پیر نابی ئەبەدئەو خەمەت گەر هەبێ هەر تاڵە بەدەم نوقڵ و نەباتخۆشە بتبێت و لە نێو میللەت و خزمان خۆشەویستکۆوەکەی چەل چەلە دۆستان و ڕفیقانو براتجا کە ئاسۆ نەشە بێ گوێ بدەنە شیعر و غەزەلیدوای ئەوەش گوێبدەنە حەیرانێک و خاڵخاسی خەبات✍م. ئاسۆ5/ 5 / 1405بۆکان..............لینک کانال گروه ادبی کاژه👇🆔 @edebikaje


