بە ناوی بەرزەناوی بێهاوتانووسەران، ئەو هەڵکەوتووانەی گەلن کە بە کۆچی دوایی و ناشتنی تەرم و جەستەیا…
انتشار: 2026/08/02 05:58 UTCدریافت: 2026/08/08 02:50 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 02:50 UTC
بە ناوی بەرزەناوی بێهاوتانووسەران، ئەو هەڵکەوتووانەی گەلن کە بە کۆچی دوایی و ناشتنی تەرم و جەستەیان، قەڵەمەکانیان دەبنە هاوار و وشە و ڕستە دەروەستەکانیان دەبنە زایەڵەی تاهەتایی و لە گوێی هەموو چاخەکانی مێژوودا دەزرینگێنەوە.ئەمشەو ۱۰ی گەلاوێژی ۱٤۰۵ی هەتاوی، مامۆستا حەمید سەفاجوو، کارمەندی خانەنشێنی فەرمانگەی "پەروەردە و فێرکردنی سەردەشت"، شاعیر، نووسەر و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی، دوای چەند ساڵ کێشانی ژان و ئازار بە هۆی نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.مامۆستا سەفاجوو، لە ماوەی ژیانی پڕ لە کێشە و کوێرەوەری خۆیدا، بێجگە لە هەڵسووڕاندنی قەڵەمەکەی لە پێناو خرمەتی گەل و نیشتمان، پەروەرێنی چەند منداڵی پشتی خۆی و داوێنی خێزانی بوو کە توانێویانە ڕێبازی باوکیان بپێون و ببنە نموونەی ڕۆڵەی بە ئەمەگ و نیشتمانپەروەر.لەو هەموو ساڵە پڕ لە نەخۆشی و ئازارەیدا، ڕۆڵەکانی مامۆستا سەفاجوو، بەوپەڕی ڕێزەوە وەک منداڵێک تەڕ و وشکیان دەکردەوە، هەڵگێڕ وەرگێڕیان دەکرد و خۆراکی شیاویان بۆ دابین دەکرد و گەرم و ساردیان دەکردەوە و بە جوانترین پۆششی کوردانە لە سەرووی دیوەخانی ماڵەکەیان ئاگاداریان لێ دەکرد و هەموو ڕۆژێ بە دەمی پڕ لە بزە و بە دڵی تەژی دلۆڤانی، پێشوازییان لەو میوانانە دەکرد کە بۆ سەردان و لێپرسینی دەستە دەستە دەهاتن.ئێمەئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم ی سەردەشت، ئەو هەست و هەڵوێست و ڕەوشت و کردارەمان لە دیداری ساڵی ۱٤۰٤ کە بە گشتی چووینە سەردانی نەمر مامۆستا سەفاجوو، لە نزیکەوە لە چوارچێوەی ماڵە بەڕواڵەت بچووکەیان و لە دڵە گەورەکانی ئەندامانی ئەو بنەماڵە بەدی کرد.لە لایەنکۆمەڵگەی وێژەیی و هونەری و ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەمی سەردەشت، لە خودای مەزن، دلۆڤانی و بەزەیی بۆ گیانی مامۆستا حەمید و ئۆقرەیی بۆ دڵی هاوژین، کوڕ و کچانی و هەموو خزم و دۆستانی دەخوازین.لە هەمبەر ئەو هەموو خزمەتەی هاوژین و ڕۆڵەکانی سەبارەت بە ئاگاداریکردنی مامۆستا حەمید کردیان، سەری ڕێز و کڕنۆش دادەنوێنین.✍ ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم ـ سەردەشت۱۰ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی


