وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوەوا ژیان و ژینی من دووبارە ڕێک ئەخرێتەوەدڕکی میحنەت موددەتێ…
انتشار: 2026/07/01 18:35 UTC
وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوەوا ژیان و ژینی من دووبارە ڕێک ئەخرێتەوەدڕکی میحنەت موددەتێ بوو، چوو بە جەرگمدا بەڵامحمدلله وا ئەزانم زووبەزوو دەربێتەوەگەر خوا مەیلی ببێ شادی لە جێی شیوەن ئەبێ... شەرابی دووبارە سەد باری لەسەر ئەخورێتەوەموژدە بێ ئەی بولبولانی عاشقی گوڵزاری گوڵوا لە ئەمڕۆ و سبحەیا خونچەی ئەمەل بکرێتەوەئەی سەنەم تۆ بی و خوا نەختێ بە عیشوە و جیلوە بێبا بژیم ئەمڕۆ لە سایەی تۆزی خاکی پێتەوەتفلی حاڵم کەوتبوو بێحاڵ و بێدەنگ و زبانوا بەهیوا هەم لەسەر جێ بێ خەتەر هەستێتەوەبای سەبا ئەمڕۆ گەیاندی کاغەزی موژدەی نەجاتدڕکی شادیمان بە بای ڕەحمەت لەسەر ئەکرێتەوەخۆ ڕەقیب ناوی نەمابوو وام ئەزانی مردووەیاڕەبی ئەمجا بەجارێ بیکوژێ و ببڕێتەوە«موفتی» بازی عیشقەکەت پەروازی کرد و خەم مەخۆڕۆژ بە ڕووناکی ئەبینێ بێسەدا خۆی دێتەوە ✍مامۆستا ؛ #موفتی_پێنجوێنی🌻🌻 هەواڵەکانی قەرەگوێز 🌻🌻🆔 @GHAREGOIZ

