شاکارێکی (ســــــوارەی ئیلخـــــــــانیــــــــزادە)...............................................…
انتشار: 2026/07/02 03:24 UTC
شاکارێکی (ســــــوارەی ئیلخـــــــــانیــــــــزادە)................................................................" ههڵــــــــــــــۆ "🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅پاییزه ! دار و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه ؛دڵ په‌شۆکاوی خه‌یاڵی مه‌رگه ،هه‌ر گه‌ڵایێ که له دارێ ده‌وه‌رێ ،نووسراوێکه به ناخۆش خه‌وه‌رێ !تاو هه‌ناوی نیه وا مات و په‌شێو ،له‌شی زاماری ده‌کێشێته نشێو ،ڕۆژ په‌ڕه ، سارده ، کزه‌ی بای زریانکاته بۆ ژینی له ده‌س چوو ، گریان !دڵی پڕ بوو له په‌ژاره و له دڵۆ ،ژینی خۆی هاته‌وه بیر ، پیره هه‌ڵۆ !به قسه خۆشه مه‌ترسی مردن ؛تاڵه ، ئه‌و هه‌ستی به مردن کردن !کاتی کۆچ کردنه ، وه‌ختی سهفهرهداخهکهم سه‌ختی نەمانم له‌به‌ره !هه‌ر بینا هات ئه‌جه‌ل و ، من مردمبا له شیوێ په‌ڕ و باڵی بردم !تۆ بڵێی : پاشی نه‌مان ژینێ بێ ؟بۆ له‌شی سارده‌وه بوو ، تینێ بێ ؟تۆ بڵێی : ئه‌و خه‌وه هه‌ستانی بێ ؟یا نه ئه‌و قــــــافڵه وهستانــــی بێ ؟مه‌رگه ، دێ و ، دوا به هه‌موو شت دێنێ ؛ههــــــموو ئاواتـــــێ له دڵ ده‌ستێنێ !پاشهرۆکێـــــــکی بکه‌م لەم باخـــــه تاکـــــوو باڵ و په‌ڕی من په‌رداخه ؛هه‌ر بڕۆم ، نابه‌ڵه‌د و بێ سه‌ر و شوێن ؛دیار نییه ، خێڵی هه‌ڵۆیان له کوێن !؟شاره‌زای ڕێگه‌یی مردن کێیه ؟چیه ئه‌و مه‌نزڵه ، کوێنه‌ی جێیه !نابمه ڕێبواری که‌لی هات و نه‌هات ،چاره‌که‌م به‌شکوو ئه‌وا هات و ، نه‌هات !خۆی به خۆی گوت : که ده‌چم بۆ لای قهلکهیخودای پیر و ، به بیری گه‌لی مه‌ل ؛هه‌ڵفڕی ، ڕاوکه‌ری زاڵی که‌ژ و کێو ؛له چیای به‌رزه‌وه ڕووی کرده نشێو !که‌وته ئه‌و ده‌شته ، له ترسا ته‌ق و ڕه‌و ؛ده‌رپه‌ڕی کوڕکوڕ و ، کڕ مایه‌وه که‌و !هاته لای قه‌ل ، به کزی و بێ وازی ؛قه‌ل گوتی : مامه هه‌ڵۆ ناسازی ؟گوتی : قاڵاوه ڕه‌شه‌ی پسپۆڕمپیرم و پێ یه له لێوی گۆڕم !باخی ژینم به خه‌زان ژاکاوه ،کاتی مه‌رگه و ، ئه‌جه‌لیش ناکاوه !پێم بڵێ : چۆنه که تۆ هه‌ر لاوی ؟زۆر به ساڵ پیری ، به‌ڵام چا ماوی !هێزی ئه‌ژنۆم نیه ، باڵ بێ هێزه هه‌موو گیاندارێ ژیان پارێزه ؛قه‌ل گوتی : باشه که گوێ ڕادێری ،په‌ندی من پاکی به دڵ بسپێری ..ئه‌و ده‌مەی بابی به‌هه‌شتی من مرد ،دوور له تۆ ، ده‌رد و به‌ڵای ئێوه‌ی برد ؛پێی گوتم : ڕۆڵه هه‌وای ڕاز و نزار ،هه‌یه‌تی ده‌رد و نه‌خۆشی به هه‌زار !دیق و زه‌ردویی و ، ئاهۆ و وه‌رهه‌م ؛به گژه‌ی بای به قه‌وت دێن به‌رهه‌م !گۆشتی که‌و چه‌نده که تام داره به ناو ،هه‌نگ و هاڵاوێ ده‌هه‌نوێته هه‌ناو !تا وزه‌ی بیر و خه‌یاڵ سه‌رده‌که‌وێ ،که له گۆڕ که‌وتی وه‌ها ده‌رده‌که‌وێ !په‌ین و پاڵی که له پاڵی دێ یه ،مه‌نزڵی نۆکه‌ری خۆتی لێ یه ،که‌ره تۆپیو و ، که‌لاکی گوێلکههڵمی دڵ ڕوون که‌ره‌وه‌ی سه‌رگوێلک ؛پێکه‌وه چینه بکه‌ین له‌و په‌ینه ؛بۆی سه‌نێر مه‌لحه‌می بیر و زه‌ینه !ورد به‌وه چه‌نده به‌مانا قووڵه ،مه‌سه‌له و گفتی قه‌لی ماقووڵه . بیکه سه‌رمه‌شقی ژیان ئه‌و ئیشه ،هه‌ر له سه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه !*هاته‌وه بیری هه‌ڵۆ ڕابوردووی ،پاکی بووژانه‌وه ، یادی مردووی ؛گوڵ کرا ڕایه‌خ و پایه‌ندازم ،چه‌نده ئاژوا له‌شی کێو ئاوازم !چه‌نده ڕوانیمه زه‌وی له‌و بانه ،کێو و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه چه‌ند جوانه !چه‌ن چکۆڵه‌ن په‌له‌وه‌ر له‌و به‌رزه !ئاخ ! که چه‌ن خوێڕی گره ئه‌م عه‌رزه ؟چه‌نده ڕاوی که‌و و که‌وباڕم کرد ،دوژمنی تاقمی شمقارم کرد !کۆلکه زێڕینه وه‌کوو تاقی زه‌فه‌ر ،ئاسمان بۆ منی به‌ست کاتی سه‌فه‌ر ..حه‌وته‌وانان بوو مەیانی شه‌ڕی من ،چه‌نده شۆراوه به خوێن شاپه‌ڕی من !ئێسته بۆ وا ڕه‌به‌ن و داماوم ؟من هه‌ڵۆ ، چاو له ده‌می قاڵاوم !سا که ئه‌و کاره وه‌ها ساکاره ،مه‌رگه میوانی گه‌دا و ، خونکاره !هه‌وری ئاسمان بێ خه‌ڵاتم باشه ،یا له‌شم خاشه بکێشن باشه !؟کوتی : وا ژینی درێژ پێشکه‌شی خۆت ،گۆشتی مرداره‌وه بوو ، هه‌ر به‌شی خۆت !ژینی کورت و به هه‌ڵۆیی مردن ،نه‌ک په‌نا بۆ قه‌لی ڕوو ڕه‌ش بردن !لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی ، به‌رزه مژی ،چۆن بژی خۆشە ، نه‌وه‌ک چه‌نده بژی !!🌸🌺🌸🌺🌸🌺🌸🌺🌸🌺🌸🌺 (سوارەی ئیلخاننیزادە)🌻🌻 هەواڵەکانی قەرەگوێز 🌻🌻🆔 @GHAREGOIZ

