بەهۆی ئیشەکەمەوە کە پزیشکم و هەموو ژیانی گەنجیم لە نەخۆشخانەکاندا گوزەرانداووە،چەندان شەووم رۆژ کرد…
انتشار: 2026/07/05 08:52 UTC
بەهۆی ئیشەکەمەوە کە پزیشکم و هەموو ژیانی گەنجیم لە نەخۆشخانەکاندا گوزەرانداووە،چەندان شەووم رۆژ کردۆتەوە.سەدان دەوامی مصەبەحچی (شەو تا بەیان )م کردووە، و بەدیار چەندین نەخۆشی هیلاکەوە بووم و سەدان نەخۆشم بینیوە کە گیانیان سپاردوە گەراونەتەوە باری تەعالا.گوێم لە ئاهو ناڵەی چەندان بووە کە هەریەکە چیرۆکیکی لە پشتە و هەزاران هیواو ئاوات بە تەواو نەکراوی بەجێهیلراون، ئەوەی سەیرم کردووە لەسەرە مەرگدا …کە هەمیشە دووبارە دەبووەوە تەنها یەک شتە…ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی نەخۆشەکان چاوەکانیان دەگەڕێن بە دەوری ژوورەکە،(تەنها بۆ ئەوەی یەک جار تر ڕووخساری خۆشەویستەکانیان ببینن).باوک هەبووە، تا دوا هەناسە چاوەڕوانی سەردانی منداڵەکانی بوو... بەڵام نەهاتن!دایک هەبووە، بە چاوەکانی دەگەڕا بۆ کور و کچەکانی... بەڵام تەختەکە بە تەنهایی مایەوە!لە هەموو ئەو ساڵانەدا، یەک جاریش نەبینیومە نەخۆشێک بڵێت:تکایە سویچی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەم بهێنن."یان:"کلیلی ڤێلا و قەسری من لە کوێیە؟"بەڵام زۆر جار گوێم لە یەک وشە بووە:"تکایە... با دایکم بێت.""با کوڕەکەم بێت.""با خێزانەکەم لێرە بن."ژیان زوو تێدەپەڕێت.لە دوا ساتەکانی ژیان، ئەوەی دەتکوژێت تەنها نەخۆشی نییە...بەڵکو بێدەنگی ئەو کورسییانەیە کە دەبوو خۆشەویستانت لەسەریان دانیشتبان.سیلەی ڕەحم، سەردانکردنی نەخۆش، و ئامادەبوون لە کاتی تەنگانە، تەنها ئەرک نییە؛ دەرمانێکە بۆ دڵێک کە هیچ دەرمانێکی تر ناتوانێت چاکی بکات.هەندێک جار، باشترین دیارییەک کە دەتوانیت بە کەسێک ببەخشیت، تەنها... ئامادەبوونی خۆتە.بە تامەزرۆییەوە بچنە دیداری یەکتر پێش ئەوەی مەرگ ئەو تامەزرۆییە بشکێنێت.دکتۆرکامەران حسنپسپۆری ووردی هەرس و جگەر و نازۆر

