🔴 دەنگی خەڵک//پاراستنی تەندروستی گشتی و پاکوخاوێنی ژینگەی شاری، یەکێکە لە بنەڕەتیترین ئەرکەکانی کۆم…
انتشار: 2026/06/19 19:55 UTC
🔴 دەنگی خەڵک//پاراستنی تەندروستی گشتی و پاکوخاوێنی ژینگەی شاری، یەکێکە لە بنەڕەتیترین ئەرکەکانی کۆمەڵگای خزمەتگوزاری. بەپێی پەیامی دانیشتووانی گەڕەکی پشت تەپ بەری شیلانان، هێرشی بەربڵاوی سیسرکە و مێرووە زیانبەخشەکان لە ناو بیر و سەرچاوەکانی ئاوەڕۆوە بۆ ناو ماڵەکان، ئارامی و تەندروستی لەم گەڕەکە زەوت کردووە.یەکێک لە دانیشتووانی ئەم گەڕەکە نووسیویەتی:«ئێمە خەڵکی گەڕەکی بەری شیلانان بە ڕاستی ژیانمان نەماوە! لە کۆتایی وەرزی بەهارەوە تا تەواوی هاوین، لە دەست سیسرکە (بەرسوورکە) و مێرووەکانی تر ڕۆژمان لێ بووە بە شەو.ئەم مێرووانە هەموویان لە ناو بیر و مەنبەعەکانی ئاوەڕۆی سەرشەقامەکانەوە دێنە دەرێ و دەچنە ناو ماڵەکانمان. لانی کەم با بێن ئەم سەرچاوە و بیرانە سەمپاشی بکەن تا خەڵک لە ماڵی خۆیدا کەمێک ئارامی هەبێت. هەرچەندە تەلەفۆنیشیان بۆ لێدەدەین، تەنیا بەڵێن دەدەن و دەڵێن "ئەم حەوتەیە نا، حەوتەی داهاتوو" و ئەسڵەن وەڵامدەر نین! مەمنوون دەبین بڵاوی بکەنەوە تا بەرپرسان فکرێکمان لێ بکەنەوە.»١۴٠۵٫٠۳٫۲۹🆔 @HajeNews





