🔴 دەنگی خەڵک//شێواندنی سروشتی جادەی بورهان بە ڕشتنی زبڵ لە نزیک ئاوایی زگدراو!بەپێی یاسا ڕشتنی هەر…
انتشار: 2026/06/29 06:54 UTC
🔴 دەنگی خەڵک//شێواندنی سروشتی جادەی بورهان بە ڕشتنی زبڵ لە نزیک ئاوایی زگدراو!بەپێی یاسا ڕشتنی هەر جۆرە زبڵ و خاشاکێک لە حاشای ڕێگاوبانەکان و ژینگەی سروشتیدا قەدەغەیە و تاوان بە ئەژمار دێت. جادەی بورهان بەهۆی پێگەی تایبەتی و هاتوچۆی زۆری خەڵک، پێویستی بە پاراستنی توند هەیە و نابێت ڕێگە بدرێت کەسانێک، ژینگەی بشێوێنن.دەقی پەیام و دڵگرانیی هاووڵاتیی ژینگەدۆست:«وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ کاناڵی هاژە. بەداخەوە چەند ڕۆژێکە لە مەسیری جادەی بورهان، ڕێک لە نزیک ئاوایی "زگدراو"، کەسێک یان کەسانێکی نابەرپرس هاتوون و زبڵ و خاشاکێکی زۆریان لە بن جادەکە و پاڵ سروشتەکەدا خاڵی کردووە.ئەم کارە دیمەنێکی زۆر ناحەز و قێزەونی بەدی هێناوە کە شایستەی ئەم ناوچە جوانە نییە. داواکارین لە ڕێگای دەنگی هاوڵاتییەوە ئەم بابەتە ڕابگەیەنن تا بەرپرسانی پێوەندیدار پیگیری بکەن و لایببەن. زۆر سوپاس بۆ ماندووبوونتان.»١۴٠۵٫٠۴٫٠٨🆔 @HajeNews🔴 دەنگی خەڵک//شێواندنی سروشتی جادەی بورهان بە ڕشتنی زبڵ لە نزیک ئاوایی زگدراو!بەپێی یاسا ڕشتنی هەر جۆرە زبڵ و خاشاکێک لە حاشای ڕێگاوبانەکان و ژینگەی سروشتیدا قەدەغەیە و تاوان بە ئەژمار دێت. جادەی بورهان بەهۆی پێگەی تایبەتی و هاتوچۆی زۆری خەڵک، پێویستی بە پاراستنی توند هەیە و نابێت ڕێگە بدرێت کەسانێک، ژینگەی بشێوێنن.دەقی پەیام و دڵگرانیی هاووڵاتیی ژینگەدۆست:«وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ کاناڵی هاژە. بەداخەوە چەند ڕۆژێکە لە مەسیری جادەی بورهان، ڕێک لە نزیک ئاوایی "زگدراو"، کەسێک یان کەسانێکی نابەرپرس هاتوون و زبڵ و خاشاکێکی زۆریان لە بن جادەکە و پاڵ سروشتەکەدا خاڵی کردووە.ئەم کارە دیمەنێکی زۆر ناحەز و قێزەونی بەدی هێناوە کە شایستەی ئەم ناوچە جوانە نییە. داواکارین لە ڕێگای دەنگی هاوڵاتییەوە ئەم بابەتە ڕابگەیەنن تا بەرپرسانی پێوەندیدار پیگیری بکەن و لایببەن. زۆر سوپاس بۆ ماندووبوونتان.»١۴٠۵٫٠۴٫٠٨🆔 @HajeNews




