🔴 دەنگی خەڵک//چەند ساڵ بەڵێنی بێسەرەنجام و بێئاوایی لە ئاوایی بورهان! / هاوڵاتییان داوای وەڵامدان…
انتشار: 2026/07/01 19:15 UTC
🔴 دەنگی خەڵک//چەند ساڵ بەڵێنی بێسەرەنجام و بێئاوایی لە ئاوایی بورهان! / هاوڵاتییان داوای وەڵامدانی ڕوونی ئیدارەی ئاو دەکەندابینکردنی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بۆ گوندەکان، لە گرینگترین ئەرکەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە و هۆکاری سەرەکییە بۆ ڕێگری لە کۆچی گوندنشینان بۆ شارەکان. پشتبەگوێخستنی کێشەی کەمئاویی گوندێکی گرینگ و سەر ڕێگای وەک «بورهان» بۆ ماوەی چەندین ساڵ و پێدانی بەڵێنی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی هاووڵاتیبوونە.یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە دەڵێ:«ئاوایی بورهان چەندین ساڵە کێشەی جیدیی کەمئاوی و بێئاوی هەیە. چەند ساڵ پێش ئێستا بڕیار و بەڵێن بوو کە ئیدارەی ئاو بێت و ئەم کێشەیەیەمان بۆ چارەسەر بکات، بەڵام داخی گرانم تا ئێستا هیچ کارێکی ئەرێنی بۆ گوندەکە نەکراوە!چەندین ساڵە هەر دڵخۆشمان دەکەن و بەڵێنیمان پێدەدەن و دەست دەستمان پێدەکەن. لەم گەرمای هاوینەدا بێ ئاوی ژیانی لێ تاڵ کردووین. تکایە ئەم دەنگەمان بگەیەننە بەرپرسان با بزانین کەی کۆتایی بەم بەڵێنە دێت؟ زۆر سپاس.»١۴٠۵٫٠۴٫١٠🆔 @HajeNews


