🔴 دەنگی خەڵک//چوار نەفەر لەپێشە بەڵام سەعاتێک چاوەڕوانی دەوێت! / گلەیی لە سیستەمی دابەشکردنی نانداب…
انتشار: 2026/07/04 20:13 UTC
🔴 دەنگی خەڵک//چوار نەفەر لەپێشە بەڵام سەعاتێک چاوەڕوانی دەوێت! / گلەیی لە سیستەمی دابەشکردنی ناندابینکردنی قوتی سەرەکیی خەڵک بە شێوەیەکی ئاسان و دادپەروەرانە، کەمترین ئەرکی دەسەڵاتی جێبەجێکار و لایەنە چاوەدێرەکانە. دروستبوونی ڕیزی درێژ لە بەرامبەر نانەواخانەکانی گەڕەکەکانی مەهاباد، نەک بەهۆی کەمیی ئارد، بەڵکوو بەهۆی نەبوونی چاوەدێریی ورد لەسەر شێوازی دابەشکردن و فرۆشتنی دەرەوەی ڕیز و سیستەمی ناسیاوچێتییە.دەقی پەیام و گلەیی هاوڵاتییەک:«سڵاو و ڕێز بۆ کاکی هاژە؛لە گەڕەکی (...) دوو نانەواخانەی سەرەکی لێیە. بچی بۆ هەرکامێکیان، دەبینی تەنیا چوار پێنج نەفەرت لەپێشە و ڕادەوەستی، کەچی بە چارەکێک و نیو سەعات، بگرە سەعاتێک دەکێشێت هەتا نانەکە دەگاتە دەستت!بۆچی؟ چونکە ئەو نانەی دەیکەن، لە نیوەی کەمتری دەدەن بەو خەڵکەی لە ڕیزدا وەستاون. نانێک بۆ خەڵک لێدەدەن و نانەکەی تر مەعلووم نییە بۆ کوێ دەچێت! دوایەش بە ناوی دۆست و ئاشناوە نان لە دەرەوەی ڕیز دەدەن. خۆ شاری ئێمە چکۆلەیە و خەڵک یەک دەناسن، قەیدی ناکات کەمێک ڕەچاو بکرێت، بەڵام ئاخر ئەو هەموو نانەی کە دەچێتە بنەوە و پشتەوەی نانەواخانەکە بۆ کێیە؟ یانی ئەگەر چوار نەفەرت لەپێش بێت، وەک ئەوە وایە دوازدە نەفەرت لەپێش بێت!پرسیاری ئێمە ئەوەیە؛ بۆ ئەم شارە لەوەتەی هەیە گرفتی نانی حەل نابێت؟ بەرپرسان بۆیان چارەسەر نابێت یان نایانهەوێت چارەسەری کەن؟»١۴٠۵٫٠۴٫١٣🆔 @HajeNews



