🔴 دەنگی خەڵک//وەک ئاگادارن، شەقامی تاڵەقانی، بەرامبەر دەرگای سینەما و دەرمانخانەی پێشووی دکتۆر شەر…
انتشار: 2026/07/06 17:05 UTC
🔴 دەنگی خەڵک//وەک ئاگادارن، شەقامی تاڵەقانی، بەرامبەر دەرگای سینەما و دەرمانخانەی پێشووی دکتۆر شەرەفکەندی (سەرەتای کۆڵانی مزگەوتی حاجی ئەحمەد)، ماوەیەکە بووەتە شوێنێکی نالەبار و پیس. کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک و نەبوونی خزمەتگوزاریی پاکوخوێنێژی، بۆنێکی زۆر ناخۆشی دروست کردووە کە ژیانی دانیشتووان و ڕێبوارانی ئەو ناوچەیەی ناخۆش کردووە.لێرەوە داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و شارەوانی، کە بە زووترین کات بەهانای ئەو مەڵبەندەوە بێن و ئەم کێشە ژینگەیییە چارەسەر بکەن. هەروەها وەک پێشنیارێک بۆ جوانکردنی ڕواڵەتی ئەو شوێنە.هیوادارین بە بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە، دەنگی ئێمە بگەیەننە بەرپرسانی پەیوەندیدار.١۴٠۵٫٠۴٫۱۵🆔 @HajeNews



