✍️ زیاتر لە ١١ ساڵە ئێمە لە ڕێگەی هاژەوە هەنگاو بە هەنگاو، وێنە بە وێنە و وشە بە وشە لەگەڵ ئێوەدا ژ…
انتشار: 2026/08/09 20:30 UTCدریافت: 2026/08/10 12:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/10 12:00 UTC
✍️ زیاتر لە ١١ ساڵە ئێمە لە ڕێگەی هاژەوە هەنگاو بە هەنگاو، وێنە بە وێنە و وشە بە وشە لەگەڵ ئێوەدا ژیاوین. لەم ڕێگە دوورودرێژەدا، گەورەترین شانازی و سەرمایەی ئێمە تەنیا یەک شت بووە، پاراستنی ویژدان و شەڕافەتی پیشەییمان.ئێمە بڕیارمان داوە کە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک بین، دەنگێک کە بە هیچ بەهایەکی مادی ناپێورێت، بە پارە مامەڵەی پێوە ناکرێت و لە بەرامبەر هیچ دەسەڵات و هێزێکدا ناکڕدرێت. لەم ١١ ساڵەدا، هاژە تەنیا دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەبووە، بەڵکوو ئاوێنەی بێگەردی خەم و خۆشییەکانی ئێوە بووە.ئێمە بە پێکەنینی ئێوە پێکەنیوین، لە کاتی سەرکەوتن و شادییەکانتاندا لەگەڵتان هەڵپەڕیوین، لە ناخۆشی و خەمەکانیشتاندا شانی خۆمان داوەتە بەر ئازارەکانتان و بەیەکەوە تازیەبار بووین. نەک هەر هاوبەشی هەواڵەکانتان، بەڵکوو هاوبەشی بەشێک لە ڕۆحی گەلەکەمان بووین.ئەمڕۆ بە شانازییەوە دەڵێین هاژە ماڵی گەورە و کراوەی هەموو کوردێکە، بە بێ جیاوازیی بیروباوەڕ، دەڤەر و چێنە کۆمەڵایەتییەکان. ڕێگەکەمان بەردەوامە و تا ئەو جێگەیەی بڕستمان تێدا بێت، بە ویژدانێکی بێدار و پێنوسێکی پاکەوە، درێژە بە بڕیارە مێژوویییەکەمان دەدەین. سوپاس کە لەم تەمەنە پڕ لە سەروەرییەدا، هاوڕێ و هاوڕێگامان بوون.١۴٠۵٫٠۵٫۱۸🆔 @HajeNews



