👤 دەنگی خەڵک//دیاردەی درەنگانێکی شەو و تێکچوونی ئاسایشی دانیشتووانی کۆڵانی نیلا (فەرهەنگیان)یەکێک…
انتشار: 2026/08/18 18:33 UTCدریافت: 2026/08/18 19:31 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/18 19:31 UTC
👤 دەنگی خەڵک//دیاردەی درەنگانێکی شەو و تێکچوونی ئاسایشی دانیشتووانی کۆڵانی نیلا (فەرهەنگیان)یەکێک لە دانیشتووانی کۆڵانی نیلا، سەرەوەی دادگوستەری لە گەڕەکی فەرهەنگیان بە ناردنی پەیامێک گلەیی خۆی لە دروستبوونی ئاڵۆزی و تێکچوونی ئارامیی کۆڵانەکەیان لە کاتەکانی شەودا دەربڕیوە و دەڵێت:«ئێمە لە کۆڵانی نیلا (سەرەوەی دادگوستەری لە گەڕەکی فەرهەنگیان) دانیشتووین؛ بەڕاستی ئاسایش و ئارامیی ژیانیان لێ بڕیوین. منداڵان تا کاتژمێر ۲ی شەو لە کۆڵاندا تۆپێن دەکەن و دەیکێشن بە دەرگا و پەنجەرەی ماڵاندا، هاوکات ڕێز لە حەریمی تایبەتی خێزانەکان ناگیرێت و ئارامیی ئاسایشمان نەماوە.تکایە ئەم پەیامە بڵاو بکەنەوە تا باوکان و سەرپەرشتیارانی خێزانەکان بەخۆیاندا بچنەوە، منداڵەکانیان لە درەنگانێکی شەودا لە کۆڵان کۆبکەنەوە و کۆنتڕۆڵیان بکهن. بەڕاستی ئێمەش پێویستیمان بە حەسانەوە و ئارامی هەیە.»١۴٠۵٫٠۵٫٢٧🆔 @HajeNews


