👤 دەنگی خەڵک//پێویستیی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆخی پڕۆژەی نەخۆشخانەی نوێی «وسووکەند» لەگەڵ پێشنیاری گەشە…
انتشار: 2026/08/22 18:40 UTCدریافت: 2026/08/22 20:56 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/22 20:56 UTC
👤 دەنگی خەڵک//پێویستیی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆخی پڕۆژەی نەخۆشخانەی نوێی «وسووکەند» لەگەڵ پێشنیاری گەشەپێدانی پارکی دەروازەی «ورمێ بۆ مهاباد» و درێژکردنەوەی ڕۆشناییەکەی تا ناو شار، بووەتە داواکاریی سەرەکیی شارۆمەندان. هاووڵاتییان لە ڕێگەی هاژەوە داوای بەدواداچوونی سەرجەم ئاستەکانی ئەم پڕۆژانە لە بەرپرسان دەکەن.پەیامی شارۆمەند:«داواکارین هاژە سەبارەت بە سەرجەم بەسەرهات و دوایین دۆخی نەخۆشخانەی تازەساختی وسووکەند زانیاری و ڕوونکردنەوەی پێویست بڵاو بکاتەوە تا بزانین ئاخۆ هۆکاری تەواو نەبوونی ئەم پڕۆژە گرنگە چییە؟خاڵێکی دیکە لە هەمان ئاراستەدا (دەروازەی ورودی ورمێ بۆ مهاباد) کە جێگای دەستخۆشییە، دروستکردنی پارک و بلواری جادەکەیە. بەڵام ئەگەر ئەم بلوارە درێژەی هەبا تا دەگەیشتە بلوارەکەی وسووکەند (کە مەودایەکی زۆر کەمیشە) و چرا و ڕۆشناییەکانیشیان تا ناو شار درێژە پێدابا، پڕۆژەکە زۆر جوانتر، پەسەندتر و کامڵتر دەبوو.هیوادارین شارەوانی و بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەم پێشنیارە بە هێند وەرگرن تا دەروازەی شارەکەمان سیمایەکی شایستە بە خۆیەوە بگرێت.»١۴٠۵٫٠۵٫٣١🆔 @HajeNews




