🔴 هونەرمەند جەعفەر ئەمینی کۆچی دوایی کرد 🔹بەپێی هەواڵی هاژە، هونەرمەندی ژەنیار، جەعفەر ئەمینی دوای…
انتشار: 2026/08/23 10:47 UTCدریافت: 2026/08/23 17:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/23 17:00 UTC
🔴 هونەرمەند جەعفەر ئەمینی کۆچی دوایی کرد 🔹بەپێی هەواڵی هاژە، هونەرمەندی ژەنیار، جەعفەر ئەمینی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد. 🔹هونەرمەند جەعفەر ئەمینی ژەنیاری ئامێری زەرب، ژەنیاری بۆ چەندین هونەرمەند لەوان مامۆستا…🔴 هونەرمەند جەعفەر ئەمینی ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردرێ🔹کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (١ی خەرمانان)، ڕێوڕەسمی بەڕێکردن، ماڵاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی هونەرمەندی کۆچکردوو جەعفەر ئەمینی لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.🔹بەپێی زانیارییە نوێیەکان، ڕێوڕەسمی بەرێکردنی تەرمی ئەم هونەرمەندە لە باغی فیردەوسەوە بەرەو «گلگۆی ناوداران» دەست پێ دەکات، تا لە ناو ئامادەبوونی جەماوەر، هونەردۆستان و کەسووکاری، بەرەو دوا مەنزڵگەی ئەبەدی بگوێزرێتەوە.🔹هونەرمەند جەعفەر ئەمینی، ژەنیاری دیار و دیاردەی ئامێری زەرب، لە کارنامەی هونەریی خۆیدا هاوکاری و ژەنیاری بۆ چەندین هونەرمەندی گەورە و ناوداری کوردستان کردووە، لەوانەش مامۆستا محەممەد ماملێ.🔹 ناوبراو دوای ماوەیەک ململانێ و بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان و هونەر کرد.١۴٠۵٫٠۶٫۰۱🆔 @HajeNews


