🔴 دەنگی خەڵک//نیوەچڵ هێشتنەوەی ئاسفاڵتی کۆڵانی «نەبووەتی ۱۸» لە مەهاباد و داواکاری دانیشتووان لە شارەوانیجێبەجێکردنی نیوەچڵ و دواخستنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە ئاستی شاردا، جگە لە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان، دەبێتە هۆی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی گەڕەکەکان. پەیامی خوارەوە لەلایەن یەکێک لە دانیشتووانی کۆڵانی «نەبووەتی ۱۸» سەبارەت بە تەواو نەکردنی پروژەی ئاسفاڵت بۆ هاژە نێردراوە.دەقی پەیامی هاووڵاتی:«داواکارین ڕاگەیاندنی ئێوە ببێتە دەنگی ئێمە بۆ بەرپرسانی بەڕێزی شارەوانیی مەهاباد سەبارەت بە وەزعیەتی کۆڵانی نەبووەتی ۱۸ (کۆڵانی بانکی ملی لە فەلەکەی سەعات).تەنیا نیوەی ئەم کۆڵانە ئاسفاڵت کراوە و بڕیار بوو شەممەی ڕابردوو بێن و بە تەواوی ئاسفاڵتی بکەن، بەڵام کەرەستە و ئامێرەکانیان کۆکردەوە و نزیکەی ۱۰ ڕۆژە کارەکەیان بەم شێوەیە بە نیوەچڵی ڕاگرتووە و ڕۆیشتوون.لە بەرپرسانی بەڕێزی شارەوانی داواکارین ڕەچاوی دۆخی دانیشتووانی ئەم کۆڵانە بکەن و بە زووترین کات کارەکانی ئاسفاڵتکردنی کۆڵانی نەبووەتی ۱۸ بە کۆتا بگەیەنن تاوەکو خەڵکی گەڕەک لەم بلاتکلیفییە ڕزگار ببن.»١۴٠۵٫٠۶٫۰۱🆔 @HajeNews