🔴#هەواڵ_دەنگی_تۆیە سڵاو و ڕێز تکایە ئەم دەنگەی خەڵکی بێدەنگ بگەیەنن.لەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی ئ…
انتشار: 2026/07/21 17:58 UTC
🔴#هەواڵ_دەنگی_تۆیە سڵاو و ڕێز تکایە ئەم دەنگەی خەڵکی بێدەنگ بگەیەنن.لەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی ئێستا، زۆر خێزان بە زەحمەت دەتوانن کرێی ماڵ، خواردن، دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان دابین بکەن. بەڵام بەداخەوە هەندێک خاوەنماڵ، بە جێی تێگەیشتن لە دۆخی خەڵک، هەموو بارەکەیان دەخەنە سەر کرێچی.هەندێک وای لێهاتووە کە دەیانەوێت لە یەک ماڵی سادەی ١٠٠ مەتر، کە تەنانەت ڕێگای چوونەژوورەوەشی هاوبەشە، هەموو خەرجی ژیانیان، خوێندنی زانکۆی منداڵەکانیان و هەموو پێداویستییەکانیان دابین بکەن. ئەمە دادپەروەری و ویژدان نییە.کرێدان مافی خاوەنماڵە، بەڵام زیادکردنی نادادپەروەرانەی کرێ لە بارودۆخێکی ئاوادا، ژیانی زۆر خێزان زیاتر سەخت دەکات.هیوادارین دەنگی خەڵک بگەنێتە بەر گوێی بەرپرسان و هەموو لایەکان، بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئەم فشارە گەورەیە بکرێت و هەست بە مرۆڤایەتی و دادپەروەری زیاتر بکرێت.لەگەڵ ڕێز و سوپاس.📆 ۱۴۰۵.۰۴.۳۰🌐 Hewal.ir🆔 @Hewal



