❇️جەھاندار ئەمینیڕەگی تووڕەییی مرۆڤ لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟🚫 منداڵان لە تەمەنی بچووکیاندا، بەهۆی س…
انتشار: 2026/07/06 10:36 UTC
❇️جەھاندار ئەمینیڕەگی تووڕەییی مرۆڤ لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟🚫 منداڵان لە تەمەنی بچووکیاندا، بەهۆی سووکایەتیکردن، ترساندن، زۆرگۆیی، توندڕەویی و سەختگیریی زیاتر لە پێویست، هەروەها گرنگی نەدان بە لاوازییەکانیان، متمانەیان بە خۆیان کەم دەبێتەوە.کاتێک منداڵ بەردەوام ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی توند، ناسازگار و ئازاردەری دەوروبەری خۆی دەبێتەوە، بۆ پاراستنی خۆی سێ ڕێگا لەبەردەم خۆی دەبینێت:🔸 خۆی لەگەڵ خواستی دەوروبەریدا دەگونجێنێت؛ ئەنجامەکەی ئەوەیە کە گوێڕایەڵ، بێدەنگ و ملکەچ دەبێت و هەمیشە شوێنی ئەوان دەکەوێت. (داوای خۆشەویستی دەکات)🔸 دەبێتە کەسێکی توند، بێئەدەب، زمانتیژ، جنێودەر و هەڵچوو. (داوای سەروەری دەکات)🔸 هەوڵ دەدات کەمتر پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا هەبێت، تا کەمتر ئازار ببینێت. (گۆشەگیری هەڵدەبژێرێت)🚫 منداڵ لە ڕاستیدا هەموو ئەم سێ شێوازە بەکاردەهێنێت، بەڵام بەگوێرەی بارودۆخی ژینگەکەی، هەندێکیان بە ئاشکرا و هەندێکی دیکەیان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دەردەخات.✅ لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەم سێ ئارەزوویە جیاواز و دژبەیەک، ناوخۆی کەسەکە بەردەوام لە ململانێدا دەبێت، و ئەمەش دەبێتە ڕەگی زۆربەی ناکۆکی و کێشە هەڵسوکەوتییەکانی لە تەمەنی گەورەییدا.لەبیرمان بێت:منداڵێکی ڕێزلێگیراوی ئەمڕۆ، گەورەساڵێکی ڕێزلێگیراوی سبەینێیە.📲 لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵمان بن:🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
