📌ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به به‌شداری زانایانی ئه‌هلی سوننه له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی ڕێبه‌ری پێشووی…
انتشار: 2026/07/06 14:34 UTC
📌ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به به‌شداری زانایانی ئه‌هلی سوننه له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی ڕێبه‌ری پێشووی ئێرانتاران ـ پێگەی هه‌واڵنێری ئیسلاحڕێوڕهسمی به‌خاکسپاردنی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی، به به‌شداریی فراوانی چین و توێژی جۆراوجۆری خه‌ڵک، که‌سایه‌تییه سیاسی، ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو. له هه‌مان کاتدا، ژماره‌یه‌ک له زانایان، ئیمامانی جومعه و ڕۆشنبیرانی ئه‌هلی سوننه له پارێزگا جیاوازه‌کانی وڵاتیش له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارییان کرد.ئاماده‌بوونی زانایانی ئه‌هلی سوننه له‌م بۆنه‌یه‌دا، وێنه‌یه‌ک له هاوپشتی، هاودڵی و یه‌کڕیزی نێوان موسڵمانانی ئێران پیشاندا. زۆربه‌ی ئه‌وان پێش به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌که، به بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یام و ڕاگه‌یه‌نراو، بانگه‌وازیان له خه‌ڵک ـ به تایبه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌هلی سوننه ـ کردبوو که به به‌شداری له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، سه‌ره‌ڕای ڕێزلێنان له پێگه‌ی ڕێبه‌ری کۆچکردوو، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کێتیی نیشتمانی و یه‌کگرتوویی ئیسلامی بکه‌ن.له پاشماوه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا، ژماره‌یه‌ک له زانایانی ئه‌هلی سوننه، کۆچی دواییی ڕێبه‌ری پێشوویان به کاره‌ساتێکی گه‌وره بۆ جیهانی ئیسلام وه‌سف کرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی یه‌کڕیزی، هاوژیانی و هاوکاری له‌نێوان مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌کان کرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی فراوانی خه‌ڵکیان به نیشانه‌یه‌ک له وه‌فاداری به ئامانجه‌کانی شۆڕش، سه‌ربه‌خۆیی وڵات و یه‌کگرتوویی نیشتمانی دانا.به‌شداریی زانایانی ئه‌هلی سوننه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی فراوانی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هه‌بوو و وه‌ک هێمایه‌کی هاوپشتیی نیشتمانی و هاودڵی له‌نێوان شوێنکه‌وتووانی مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌کان له ئێران باس لێوه‌کرا.📲 لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵمان بن:🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
