💠 سیستەم و یاسا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان و دواکەوتووەکان✍🏻 جەلال مەعروفیانلە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، خ…
انتشار: 2026/07/16 05:50 UTCدریافت: 2026/08/07 22:05 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 22:05 UTC
💠 سیستەم و یاسا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان و دواکەوتووەکان✍🏻 جەلال مەعروفیانلە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، خەڵک هەرگیز بەهۆی ئەوەی کە کەسێکی ناپەسەند یان بێ شایستە لە سەرۆکایەتی کار و باری وڵاتدایە، لە جێبەجێکردن و پابەندبوون بە یاسا سەرپێچی ناکەن. چونکە لە تێڕوانینی ئەواندا، پابەندبوون بە یاسا و جێبەجێکردنی، هەم بەهایەکی ئەخلاقییە و هەم ئەو ئەرکەیە کە هەر هاوڵاتییەکی بەرپرسیار دەبێت ئەنجامی بدات.بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا، زۆرجار پابەندبوون بە یاسا زیاتر بەوە گرێدراوە کە کەسێکی پەسەندکراو و خاوەن مەقبوولییەت لە سەرووی دەسەڵاتەوە بێت. خراپتر لەوەش ئەوەیە کە کاتێک ئەو کەسە شایستەی ئەو پۆستە نەبێت، لە جیاتی ئەوەی خەڵک بە ڕێگا یاسایی و مەدەنییەکان هەوڵی لادانی بدەن، یاسا دەشکێنن و تەنانەت سامانی گشتی و ماڵی گەل ـ بیتالمال ـیش دەخەنە مەترسی و وێرانکاری.جیاوازیی نێوان ئەم دوو دۆخە لەوەدایە کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان، حاکمیەتی یاسا و دەسەڵاتی سیستەم بووەتە بناغەی بەڕێوەبردنی وڵات؛ نەک تاکپەرستی و مەحەوریەتی کەسایەتی. بەڵام لە زۆربەی وڵاتە دواکەوتووەکاندا، هێشتا دەوری سەرەکی بۆ تاک و سەرکردەی کاریزماتیک دەبینرێت، نەک بۆ دامەزراوە و سیستەم.بە داخەوە، هەمان ئەو کەسانەی کە خەڵک بە دڵسۆزی و ئومێدەوە دەیانخوازن و بە کاریزما دەناسرێن، مەگەر لە حاڵەتێکی دەگمەن و ناوازەدا، زۆرجار دەگەنە ئاستی دیکتاتۆری. ئەنجامەکەشی ئەوەیە کە ڕێگای گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵگا دادەخرێت و بازنەیەکی ناپسند و دووبارەبوونەوەی مێژوویی دروست دەبێت؛ بازنەیەک کە تێیدا خەڵک جارێکی دیکە هەست بە ستەم، نادادپەروەری و خەفەقان دەکەن و چاوەڕوانی «ڕزگارکەرێکی» دیکە دەبن، بە هیوای ئەوەی لەم بارودۆخە ڕزگاریان بکات.🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
