🔆لحظه وقوع زلزله ۷.۱ ریشتری در ژاپن🔊 #زانا۲۴ارومیه📍 @zana24urmiye🌐 www.zana24.ir🔆لحظه وقوع زلزله ۷.…
انتشار: 2026/07/28 09:51 UTCدریافت: 2026/08/07 16:41 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 16:41 UTC
🔆لحظه وقوع زلزله ۷.۱ ریشتری در ژاپن🔊 #زانا۲۴ارومیه📍 @zana24urmiye🌐 www.zana24.ir🔆لحظه وقوع زلزله ۷.۱ ریشتری در ژاپن🔊 #زانا۲۴ارومیه📍 @zana24urmiye🌐 www.zana24.ir
تاریخچه بازدید مشاهدهشده
حدود 1 بازدید تازه در ساعت در این نمونهپستهای تلگرام — کــانیــاوی ڕەحـمــه ت
دایکێکی پیر پرسیاری لە ( ابن القیم کرد )ڕەحمەتی خوای لێ بیتوتی: من خاوەنی حەوت کچم ڕێنمایم کە بۆ زەواج کردنیان..😐ابن القیم فەرموی: باداواکەریان حافز قورئان بێت..🌸دایکە وتی: گەر نەبوو😞ابن القیم وتی: با قورئان خوێن بێت ...🌹دایکەکە وتی: گەر نەبوو😞ابن القیم فەرموی: با نوێژ خوێن بێت🌷دایکە وتی: گەرنەبوو 😞ابن القیم فەرموی: با وەکو خۆت پیربن باشترەلەوەی زەواج بکەن ...😯کەوایە کەسی نوێژ نەخوێن، مەکەنە زاوای خۆتان...نوێژ نەکەر ژنی لێ مارە نایەت ئاگاداربن....😮هەرگیز کچەکانتان و خوشکەکانتان با نەبن بە کاڵایەک بۆئەوەی بڵێن واللە کوڕەکە خراپە با کچێکی باشی بۆبێنین باشدەبێت 😪 تکایە ئاگاداربن دایکان وباوکانی بەڕێز..@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
📜خەسوەکە دوای مانگی هەنگوینی بە زەردەخەنەوە بە بووکەکەی وتی: تۆ توانیت لە ماوەی ۳٠ ڕۆژ کورەکەم فێر بکەی نویژەکانی لە مزگەوت بکات ئەو کارەی من لە ماوەی ۳٠ سال نەم توانی سەرکەوتوو بم..! و چاوانی پڕ بوو لە فرمیسک..@kanyawyrahmat#بووکەکە وتی: دایە گیان چیرۆکی بەردە گەورەکە و خەزینەکەت بیستوە..؟!!@kanyawyrahmat🗞ئەگێڕنەوە بەردیکی گەورە سەر ڕیگەی خەلکی گرتبوو پیاویک بڕیاری دا ئەو بەردە بشکینی و ریگەکە بکاتەوە بە کوتکیکی گەورە نەودو نۆ زەربەی لە تاشە بەردەکە دا و.. ماندوو بوو .. پیاویک گەیشتێ و وتی:تۆ ماندوو بووی بهیلە با من یارمەتیت بدەم، #پیاوەکە تەنها سەدەمین زەربەی لێدا وتاشە بەردەکە ورد بوو بەلام لە ناکاو شتێک کە چاوەڕییان نەدەکرد سەرنجی هەردوکیانی راکێشا زێڕیکی زۆر لە ژیر بەردەکە دابوو #پیاوی دوەم کە تەنیا ۱ زەربەی لەبەردەکە دابوو وتی: من دۆزیمەوە ئیشی من بوو کەواتە هی منە #پیاوی یەکەم وتی: چی دەلیی من ۹۹ زەربەم لیداوە هیچی نەمابوو کە تۆ هاتی دەمەقاڵێیان زیادی کرد تا وای لێهات ڕۆیشتنە دادگا و بەسەرهاتەکەیان بۆ حاکم گێڕایەوە.. @kanyawyrahmat#پیاوی یەکەم وتی: دەبی هەندی لە زێڕەکە بداتە من لەبەر ئەوەی ۹۹ زەربەم لێداوە و ماندوو بوم، #پیاوی دووەم وتی: هەموو زێڕەکە هی منە خۆم زەربەم لیدا و بەردم شکاند ... #حاکم وتی: ۹۹ بەشی زێڕەکە هی پیاوی یەکەمەو تۆ یەک زەربەت لێدا ۱ بەش بۆ تۆیە گەر ئەو ۹۹ زەربەی لێنەدابابەو زەربەی تۆ تاشەبەردەکە نەدەشکا..!! @kanyawyrahmat#وتۆش دایە گیان ۳٠ سال بێ ماندوو بونلە گویی کوڕەکەت خوێندوتە کە نوێژ بخوێنی و من ئیستا زەربەی کۆتاییم لێدا !!..... #چەندە بوکێکی قسە خۆش کە نەیهێشت خەسوەکەی لەخۆیدا بشكێتەوە و حەقی خۆی بەتەواوی پێدا و نەی وت: بەلێ دایە گیان من ئاوام و ئاوا . #تۆ نەتتوانی و من توانیم .. @kanyawyrahmat#بەو شێوەیە خەسوەکەش دلخۆش بوو کە ماندوو بونی بێ هۆ نەبوە ڕەوشتی پاک و جوان لە مرۆڤی بەڕەشت سەرچاوە دەگریت جێگەی بیر کردنەوەیە کەسانیک کە هەوڵی خەلکی بەحەقی خۆیان دەزانن کەم نیە... @kanyawyrahmat#بەلام خوا پرسیارە مسقاڵی زەڕەیەکمان لیدەکات.{فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ} [الزلزلة: 7، 8].
دانیشتنێکی دۆستانە و ناوچەیی مامۆستایانی ئایینی کێوی بڵوو لە شاری بانە. هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕاگەیاندنە.❤️بسماللهالرحمنالرحیم❤️📜بەیاننامەی زانایانی ئایینی شاری بانە لە مەحکومکردنی قسە و وتەی سووکایەتی و تفرەقەخوازانە بەرامبەر کوردانی ئێزیدیی هەرێمی کوردستان.ئێمە، زانایان و مامۆستایانی ئایینی شاری بانە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ڕێز و کەرامەتی هەموو مرۆڤەکان، نەتەوەکان و پیروانی هەموو ئاین و مەزهەبەکان، بە توندی قسە و وتەی سووکایەتی، تفرەقەخوازانە و هەستیارکەرەوەی ئەو کەسە مەحکوم دەکەین کە لە وتارەکانی نوێژی هەینی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بانە، بەرامبەر کوردانی ئێزیدیی هەرێمی کوردستان هەڵیوتووە.بێگومان، شوێنی مینبەر و وتار، شوێنی بانگەوازکردن بۆ تەقوا، ئەخلاق، یەکگرتوویی، برایەتی و چاکسازییە لە نێوان خەڵکدا؛ و هەر قسەیەک کە ببێتە هۆی سووکایەتی بە نەتەوە، ئاین یان کۆمەڵێکی مرۆیی و دروستکردنی ڕق و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک، لەگەڵ ئەرکی ئەخلاقی و ئایینیی مینبەر ناگونجێت.کوردانی ئێزیدی بەشێک لە مێژوو و کۆمەڵگەی کوردستانن و مامەڵەکردنی ڕێزدارانە لەگەڵیان و پاراستنی کەرامەتی مرۆیییان، لە بنەما سەرەتاییەکانی ئەخلاق و ژیانی هاوبەش و ئاشتیانەیە. جیاوازی لە باوەڕە ئایینی و مەزهەبییەکاندا، هەرگیز مۆڵەتێک نییە بۆ سووکایەتی، بێڕێزیکردن، ڕقپەرەستیکردن یان هێرشکردنە سەر ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆییی هیچ گرووپێک.🚫ئێمە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی بێزاریی خۆمان لەو جۆرە ئەدەبیاتە، جەخت دەکەینەوە کە سووکایەتی بە نەتەوە و پیروانی ئاین و مەزهەبەکان، نەک تەنها هیچ یارمەتییەک بە یەکگرتوویی و هاوبەشی ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستبوونی ناکۆکی، تێنەگەیشتن و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگەکانی ناوچەکە.🕊لە زانایانی ئایینی و خاوەنانی مینبەرەکان چاوەڕوان دەکرێت لە بارودۆخی هەستیار و ناسکی ئێستادا، زیاتر لە هەر کاتێکی تر، زمانی یەکگرتوویی، دانایی، ئەخلاق و گفتوگۆ هەڵبژێرن و لە هەر وتە و هەڵسوکەوتێک دووربکەونەوە کە ببێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی ناوچەکە.🌿هەروەها، داوا لە خەڵکی بەڕێز و ڕۆشنبیری کوردستان دەکەین بە ئارامی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن و ڕێگە نەدەن قسە و وتەی تاکەکەسێکی بێپروا و نەسنجراو، پەیوەندییە کۆن و بەهێزەکان، ژیانی هاوبەش و برایەتیی نێوان نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکان بخاتە ژێر کاریگەریی خۆی.🕊لە کۆتاییدا، لەگەڵ مەحکومکردنی ڕوون و ئاشکرای ئەم وتانە، جەخت لەسەر بنەماکانی کەرامەتی مرۆیی، ڕێزگرتنی دوولایەنە، ژیانی هاوبەشی ئاشتیانە، یەکگرتوویی ئیسلامی و دووربوون لە ڕقپەرەستیکردنی نەتەوەیی و مەزهەبی دەکەینەوە و هیواخوازین هەموو خاوەنانی تریبون و پێگە ئایینییەکان، ئەرکی خۆیان لە پێناو بەهێزکردنی ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی نێوان خەڵکدا بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.✍کۆمەڵەی زانایانی ئایینی شاری بانه
ئەحمەد شەوقی پرسیار دەکات، وەڵامەکەی بۆ ئێوە جێ دێڵم و دەفەرموێت: شُعوبُكَ في شَرقِ البِلادِ وَغَربِها كَأَصحابِ كَهفٍ في عَميقِ سُباتِشعووب و ئوممەتەکەت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتدا، وەک هاوەڵانی ئەشکەوت لە خەوێکی قوورس و قووڵدان.بِأَيمانِهِم نورانِ ذِكْرٌ وَسُنَّةٌ فَما بالُهُم في حالِكِ الظُّلُماتِ؟لە کاتێکدا لە دەستیاندا دوو ڕووناکی هەن (مەبەست قورئان و سووننەتە)، ئەی کەواتە بۆچی لەناو تاریکییەکی چڕ و پڕدان؟!@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
دونیا خۆشییەکەی خەونە، سەرتاپای گشتی وەهمە، سەرەتاکەی عەنایە، ناوەڕاستی بەڵایه، كۆتاکەشی فەنایه؛ حەلاڵەکەی حسابە، حەرامەکەی عەزابه، هەر کەس بەدوایدا هەڵبێت، دوونیا ڕادەکاو هەڵدێت، دەوڵەمەندی بێ هۆشە، هەژارەکەی پەرۆشە، ئادەی دوونیا کوێی خۆشە؟ئەگەر تاجت لە سەر کا، سەرتی پێوە قوت ئەدا ئاخرموبارەک کەی دەبێ ئەو خەلعەتەی وا خەلعی لە دوا بێ!@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
#شێعر 📜ڕوحم فیدات بێ سەروەری دینمگەر لەرێت دوور بم زۆر تاڵه ژینمئێستا میوانی رەوزەی تۆم گیانه له خۆشیان سەرم واله ئاسمانه هاتووم نوێنەری نەوەی گاوانم تاکوو پێت بدەم عەهدو پەیمانم گەر وەکوو خەبباب داخی کەن گیانم کــوردم شوێنکەوتەی دین و قوڕئانم #پیرەلاو ✍🏻⚪️ کانــاڵی کانـیـاوی ڕەحـمـەت🍂🍁╭─┅═ঈ🔹ঈ═┅─╮@kanyawyrahmat ╰─┅═ঈ🔸ঈ═┅─╯
