🛑 لە کاتی گەرمادا چی بکەین. ..١) دڵەکانتان نەرم بکەنەوە و تۆبەکەتان نوێ بکەنەوە: با ئەم گەرمایە ب…
انتشار: 2026/08/06 04:59 UTCدریافت: 2026/08/14 01:54 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 01:54 UTC
🛑 لە کاتی گەرمادا چی بکەین. ..١) دڵەکانتان نەرم بکەنەوە و تۆبەکەتان نوێ بکەنەوە: با ئەم گەرمایە ببێتە هۆی ئەوەی زیاتر لە گوناه دووربکەوینەوە و بیر لە سزای دوارۆژ و دۆزەخ بکەینەوە.٢) سوودلەڕوخستەکانی شەریعەت وەربگرن: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: لە گەرمای تونددا نوێژی نیوەڕۆ کەمێک دوا بخەن تا فێنک دەبێتەوە. شەریعەتی ئیسلام ئاسانکاریت بۆ دەکات.٣) ڕەحم و بەزەییتان هەبێت بۆ دەوروبەر: 📌ئاودانی باڵندە و ئاژەڵان: لە کاتی گەرمادا دەفرێک ئاو دابنێ بۆ باڵندەکان؛ لە هەموو جەرگێکی تەڕدا پاداشت هەیە.٤) یارمەتیدانی کەرتی کارکەران: بەزیتان بێتەوە لەوانەی کە لە ژێر هەتاودا کار دەکەن وەکو: کرێکاران و کاسبکاران و پۆلیسی هاتووچۆ، بە پێدانی ئاوی سارد یان ئاسانکاری لە کارەکانیاندا.٥) سوپاسگوزاری لەسەر نیعمەتەکان: پەرداخێک ئاوی سارد یان سێبەری دارێک یان ئامێرێکی ساردکەرەوە، نیعمەتی گەورەن کە زۆربەی خەڵکی لێی بێبەشن. 📌 بۆیە سوپاسی بەردەوامی خوا بکەن لەسەری تانیعمەتەکانتان بۆ زیاد بکات.🖊️مامۆستاعبدالخالق ڕۆناکی.
