🗞️ ماڵەکانتان بە نوێژی سوننەت زیندوو بکەنەوە ...ماڵ تەنها شوێنی ژیان و خەوتن و خواردن نییە؛ بەڵکو د…
انتشار: 2026/08/16 10:56 UTCدریافت: 2026/08/19 09:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/19 09:55 UTC
🗞️ ماڵەکانتان بە نوێژی سوننەت زیندوو بکەنەوە ...ماڵ تەنها شوێنی ژیان و خەوتن و خواردن نییە؛ بەڵکو دەبێت شوێنی یادکردنەوەی خوای گەورە و نوێژ و قورئان بێت. پێغەمبەری خوا ﷺ گرنگییەکی زۆری بەوە داوە کە بەشێک لە نوێژەکانمان لە ماڵەکانماندا بێت، تا ماڵەکانمان بە عیبادەت زیندوو بن و نەبن بە شوێنێکی بێ گیان و ڕوح.🔸یەکەم/ باشترین نوێژی سونەت لە ماڵە:🗞️پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی:«أَفْضَلُ صَلَاةِ الْمَرْءِ فِي بَيْتِهِ إِلَّا الْمَكْتُوبَةَ»📚(متفق عليه).واتا: باشترین نوێژی مرۆڤ لە ماڵەکەیدایە، جگە لە نوێژە فەرزەکان.📜 سوودەکانی:🔹ماڵ بە عیبادەت زیندوو دەکات.🔹ڕێگای ڕیا کەم دەکاتەوە و دڵ بۆ نیازپاکی ودلسۆزی بۆ خوا نزیکتر دەکات.🔹منداڵ و خێزان بە کردەوە فێری نوێژ و عیبادەت دەبن.🔹ماڵ دەبێتە شوێنی یادکردنەوەی خوای گەورە.🔸دووەم/ ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان:.🗞️پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی:«اجْعَلُوا مِنْ صَلَاتِكُمْ فِي بُيُوتِكُمْ، وَلَا تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا»📚(متفق عليه).واتا: بەشێک لە نوێژەکانتان لە ماڵەکانتان بکەن و ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان.مەبەستی پێغەمبەر ﷺ ئەوەیە کە ماڵەکان نابێت بە تەواوی بەتاڵ بن لە نوێژ و عیبادەت و یادکردنەوەی خوا.📜 لەفەرموودەکەوە فێر دەبین:🔹ماڵێک کە تێیدا نوێژ و قورئان و زیکری خوای تێیدا بکرێ ، ماڵێکی زیندووە بە عیبادەت؛ بۆیە نابێت هەموو عیبادەتەکانمان تەنها لە مزگەوتدا بێت و ماڵەکانمان لە نوێژ و زیکر خاڵی وبەتاڵ بن.🔸سێیەم/ شەونوێژوقورئان خوێندن وزیکرکردن لە ماڵ:.لە فەرموودەکەی پێغەمبەر ﷺ ـەوە دەردەکەوێت کە نوێژە سونەتەکان لە ماڵدا فەزیڵەتی تایبەتیان هەیە، بە تایبەتی شەونوێژ و ویتڕ و سوننەتە ڕواتبیەکان.ئەمەش دەرفەتێکی جوانە بۆ ئەوەی خێزانێک بەیەکەوە ماڵەکەیان بە قورئان و نوێژ زیندوو بکەن.🚨 نموونەیەکی کرداری بۆ خێزان:.کاتێک باوکێک لە ماڵەکەی بڵێت:مزگەوت شوێنی نوێژی جەماعەتە، بەڵام ماڵیش دەبێت بەشێکی هەبێت لە عیبادەت. با سوننەتە ڕواتیبەکانمان لە ماڵەوە بکەین، هەموو شەوێک چەند ئایەتێک لە قورئان بخوێنین، و منداڵەکانمان بە کردار فێری نوێژ و یادکردنەوەی خوا بکەین.ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، منداڵەکە دەبینێت کە باوک و دایک تەنها قسە لە نوێژ ناکەن، بەڵکو خۆشیان نوێژ دەکەن؛ ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لە پەروەردەی منداڵدا هەیە.🛑 لە کۆتاییدا:ماڵەکانتان بە نوێژ زیندوو بکەنەوەو بە قورئان ڕووناکی بکەنەوە و بە زیکرویادی خوا پڕی بکەن؛ چونکە ماڵێک کە تێیدا ناوی خوا و نوێژ و قورئان هەیە، جیاوازە لە ماڵێک کە تەنها دیوار و دەرگا و کەلوپەلە.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
