پیلان و دروشمەکانی نەیاران دژ بە ئافرەت و خێزاننەیارانی ئوممەت لە ڕێگەی چەندین دروشمەوە هەوڵی لەنا…
انتشار: 2026/08/17 13:43 UTCدریافت: 2026/08/19 09:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/19 09:55 UTC
پیلان و دروشمەکانی نەیاران دژ بە ئافرەت و خێزاننەیارانی ئوممەت لە ڕێگەی چەندین دروشمەوە هەوڵی لەناوبردنی ڕۆڵی ڕاستەقینەی ئافرەتان و تێکدانی شیرازەی خێزان دەدەن لەوانە:١. هەوڵدان بۆ داماڵینی جلوبەرگی شەرم و شەرعی، و نیشاندانی جوانیی جەستە بە ناوی مۆدێرنە و ئازادییەوە، تاوەکو چاو و دڵەکان خوی پێوە بگرن و حەیا لە کۆمەڵگەدا نەمێنێت.٢. تێکدانی خێزان و ڕۆڵی دایکایەتی و سووک سەیرکردنی بەڕێوەبردنی ماڵ، و کەمکردنەوەی پێگەی ئەو دایکەی کە سەروەران و زانایان پەروەردە دەکات.٣. تێکەڵاویی بێسنوور و هاندانی بۆ خراپەکاری لە ڕێگەی ڕاگەیاندن، و فیلم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەوڵ دەدرێت بەرەو تاوان ڕابکێشرێن تاوەکو هەستی بەرپرسیارێتی لە دەروونیاندا بکوژرێت.٤. بەکارهێنانی ئافرەتان وەک کەرەستەیەک بۆ ڕکابەری بازرگانی، و ناساندنی کاڵا و راکێشانی سەرنجی کڕیار، کە ئەمەش نرخی مرۆیی ئافرەت دادەبەزێنێت.٥. پەرەپێدانی فیکری تاکپەرستی و سەربەخۆیی بێ بنەما و بڵاوکردنەوەی بیری خۆڕزگارکردن لە هەموو بەندوباوێکی خێزانی و ئایینی بە ناوی سەربەخۆیی ژنان کە لە بنەڕەتدا بۆ دابڕانیانە لە پشتگیری و داڵدەی خێزانی.٦. شکاندنی متمانە بە پیاو و دروستکردنی جەنگێکی نەخوازراووی ڕەگەزی و ناشیرینکردنی وێنەی پیاو لە دەروونی ئافرەتدا و هاندانیان بۆ دژایەتیکردنیان بە جۆرێک کە کۆمەڵگە لە بری هاوکاری بکەوێتە ناو ململانێیەکی توندوتیژی نەخوازراوەوە.بەکورتی نەیارانمان بە دروشمی فریودەرانە هەوڵی لەناوبردنی ڕۆڵی ڕاستەقینەی ئافرەت و بەرپرسیارێتی لە کۆمەڵگەدادەن بۆیە دەبێت خانمان ووشیار بن.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
نخستین مشاهده و پستهای مشابه
این برچسبها فقط زمان نخستین مشاهده متن عمومیِ همسان در این فهرست را نشان میدهند و اثباتکننده نویسنده اصلی نیستند.
- ئیسلاح · تطابق نزدیکِ متصل به نمونه مبنا — ۲۳ مرداد ۱۴۰۵، ۲۲:۰۷
- کــانیــاوی ڕەحـمــه ت · تطابق دقیق — ۲۸ مرداد ۱۴۰۵، ۹:۵۵
اثر انگشت فشرده دقیق و تطابق نزدیکِ متصل به یک نمونه مبنا · زمان ناشناخته، ناموجود باقی میماند
