جۆم ناداتێ!بەشێک لە گەنجەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەداخەوە پڕیشکەکەشی بەشێک لە گەنجەکانی باشووریشی گرتووەتەوە، خۆیان ناسک و تەسک دەکەنەوە و وشەی "گیان" بە "جیان" دەنووسن یان "گێلگێلە" بە "جێلجێلە" دەنووسن! ئەوە لەسەر ئەو کەسە ناسک و تەسکانە، کابرایەک دەچێتە مەحکەمە کە ژنەکەی تەڵاق بدات. دادوەریش لە کابرا دەپرسێ: کاکە خۆ لەخۆڕا شێت نەبوویە ئاخر بۆ ماڵە خۆت دەشێوێنی؟ کابراش دەڵێ: وەڵا قوربان من هیچ موشکیلەم نییە؛ ژنەکەمە پێی لە کەوش ناوە و ئەڵێ ئیلاوبیلا لێت جیا دەبمەوە و مێشکی تێک داوم!قازیش ڕوو لە ژنە دەکا و دەڵێ: وایە کچم؟ژنەش بە نازەوە دەڵێ: وەڵا کاکە جیان، من زووخاوم بە دەست ئەم مێردە جێلەم هەڵێناوە، قسەی بۆ دەکەم و لەبەری دەپاڕێمەوە جۆم ناداتێ! دادوەریش دەڵێ: کچم خۆ تۆ مەڕ و ماڵات نی جۆی بخۆی!ژنەش دەڵێ: ئەو جۆیەی دەڵێم(دەست بۆ گوێی دەبا)! قازیش ڕوو لە کابرای دەکا و دەڵێ: ڕووی باب و باپیرت ڕەش بێ ئەگەر تەڵاقی نەدەیت و حەقی مارەییشی یەک فەردە جۆ نەدەیتێ؛ جا خۆ گووی لە زمانی کوردی کردووە، چ بگا بە مێشکی تۆ!😂😂