
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 22 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/19 تا 2026/08/10
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 23 پست مشاهدهشده و 0 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
🏔️دەشت و چیمەن ڕازاوە کێو و بەندەن نەخشاوە🏔️🌹گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی دەبات🌹پڕۆگرام؛ دەماوەندئاستی بەرنامە: قورس (سێ ڕۆژە)ڕێکەوت: چوارشەممە٢١ بۆ هەینی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦کات و شوێنی کەوتنەڕێ: ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر ١٧:٠٠/مەیدانی مامۆستا ناری💡⚠️پێداویستییەکان:👇👇✳️چادر✳️کیسەخەو✳️ کەوش و جلوبەرگی پێویست بەپێی وەرز + جلوبەرگی زیاوە (کاپشن، بادگیر)✳️ کۆڵەپشتی✳️ کڵاو✳️ پانچۆ✳️ دەسماڵ سەر✳️ ڕاخەر (زیرانداز)✳️ چاویلکە و کرێمی دژەتاو✳️ باتۆم✳️ ئاوی خواردنەوە ✳️ مێوە 🍎🍌🍊✳️ مەوادی قەندی وەک خورما، شوکلات و ...🍬🍩)✳️ باکسی یارمەتییە سەرەتاییەکان (جعبه کمکهای اولیە) و دەوا و دەرمانی تاکەکەسی🟣 بۆ زانیاریی زیاتر و بەشداری لەم بەرنامە تا "ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ٢٢:٠٠ ئەتوانن پەیوەندی بگرن بەم ژمارەی خوارەوە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ بەشداری تکایه سەرنجی ئەم خاڵانەی خوارۆ بدەن:🔺بەشداربووان پێش ناونووسین پێویستە لە ئامادەیی جەستەیی خۆیان دڵنیا بن.🔺 زەرفییەتی ئەم بەرنامەیە ١٧ کەسە و ئەولەوییەت بەو کەسانەیە زووتر ناو ئەنووسن🔺 کاتی دیاریکراو بۆ ناونووسین تا کاتژمێر ٢٢:٠٠ ڕۆژی سێشەممەیە🔺تکایە ئامادەبووان بە بێ چادر و کیسە خەو لە بەرنامەی ناوبراو بەشداری نەکەن🔺ڕۆژی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە، دە خولەک زووتر لە کاتی دیاریکراو، لە مەیدانی ناری ئامادە بن🔺 پێویستە هەموو بەشداربووان کارتێکی شناسایی و هەروەها بیمەی وەزشییان پێبێت@kasaro_mariwan
🌹🥀بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🥀🌹🏃گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🏃:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓 کات؛ یەکشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٨:٠٠🛣 شوێن کۆبوونەوە: ئیستادیۆمی زاگرۆس✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
🌹🥀بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🥀🌹🏃گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🏃:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓 کات؛ شەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٨:٠٠🛣 شوێن کۆبوونەوە: ئیستادیۆمی زاگرۆس✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 پڕۆگرام؛ قاراوا🗓️ڕێکەوت؛ هەینی ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
🌹🥀بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینەچ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ🥀🌹🌲⛰️گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات⛰️🌲پڕۆگرام: قاراواڕێکەوت: هەینی ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ئاستی بەرنامە: سووککات و شوێنی کەوتنەڕێ: هەینی، کاتژمێر : ٠٥:٣٠ی بەیانی/مەیدانی مامۆستا ناری💡⚠️پێداویستییەکان:👇👇✳️ کەوش و جلوبەرگی پێویست بەپێی وەرز✳️ یەک ژەم نان (بەیانی)✳️ ئاوی خواردنەوە (١,٥ لیتر)✳️ مەوادی قەندی وەک خورما، شوکلات، مێوە و ...🍬🍩)✳️ کڵاو و کرێمی دژەتاو🟣 بۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بەم ژمارە؛سۆزان سەلامی09183830992تێبینیی گرنگ:🔺زەرفییەتی ئەم بەرنامە ١٨ کەسە و ئەولەویەت بەو کەسانەیە کە زووتر ناو ئەنووسن🔺 بەشداربووان پێش ناونووسین و هاتن پێویستە لە ئامادەیی جەستەیی خۆیان دڵنیا بن.🔺 ڕۆژی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە، ۱۰ خولەک زووتر لە کاتی دیاریکراو، لە شوێنی کەوتنەڕێ ئامادە بن🔺 پێویستە هەموو بەشداربووان کارتێکی شناسایی و هەروەها بیمەی وەزشییان پێبێت@kasaro_mariwan
🪻💐🌸🌹بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🌹🌸💐🪻گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ قەڵای مەریوان🗓 کات؛ چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٨:٠٠🛣 شوێن کۆبوونەوە؛ جادەی بەیەڵە، لای پەیکەری سمۆرەکە✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
گرووپی شاخەوانی کاسارۆ - قەندیل📖بەرنامەی تەمرینیی؛ قەڵای مەریوان🗓️ ڕێکەوت؛ ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
🌹🥀بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🥀🌹🏃گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🏃:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ تەتە(هاوئاهەنگی بۆ دەماوەند)🗓 کات؛ سێشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٥:٠٠🛣 شوێن کۆبوونەوە: مەیدانی مامۆسا ناری✳️ یەک ژەم نان(ئێوارە)✳️ ئاوی خواردنەوە(٢ لیتر)مەودای قەندی وەک خورما، شوکلات، میوە و ...✳️ کەرەستەی ڕۆشنایی(هێدلامپ)✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓️ ڕێکەوت؛ ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
🌹🥀بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🥀🌹🏃گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🏃:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓 کات؛ یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٨:٠٠🛣 شوێن کۆبوونەوە: ئیستادیۆمی زاگرۆس✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
بڕوا مهكه كه دهڵێن : ئهوهی لهدهست چوو ئهوه دوا ههل و دهرفهت بوو دووباره نابێتهوهچونکە هەتا مرۆڤ مابێت ههل و دهرفهت دهمێننهەتا ژیان مابێت دهرگاکانیش كراوهن بهڕووی هیوادا . . .🌱🌱🌱گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖پڕۆگرام؛ پڕاو🗓️ڕێکەوت؛ ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓️ ڕێکەوت؛ ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
بۆ خواردنی نانی بەیانی، ٢۵ خولەکێک لە بن تاقەدارێکی بی کە لە نزیک کانیی دوزەڕی هەڵکەوتووە، دانیشتین. دواتر ئاوی پێویستمان هەڵگرت و کاتژمێر ٧:۴٠ لە پاڵ "خەرسەنگ"ـەوە بەرەو لووتکە بەڕێ کەوتین. بەرەو لووتکە، دوو دۆڵی هاوتەریب بوونی هەیە کە ئێمە دەسی ڕۆژئاوامان هەڵبژارد کە تولەڕێیەکی دڵنیای هەیە. ئەم دۆڵە پڕ بوو لە بڵاڵووک، کە بەو پێیە خواردنی کۆئەندامی هەرس (گوارش) تێک ئەدات، سەرەڕای حەزێک کە بوومان، چاوپۆشیمان لە خواردنی کرد. کۆتایی ئەم دۆڵە دەگات بە دیوارەیەک لە تاشەبەردی بەرز و ڕێگاکە بە بەر ئەم تاشەبەردانا بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەڕوات و پاش ماوەیەک، لەسەر ملەیەک گەیین بە "تابلۆی یەکەم" کە لەسەری نووسراوە: "خستە نباشید"، واتە ماندوو نەبن. لە سێبەری بەردێک وچانێکمان دا و ئەمجارە بە پشت تاشەبەردەکانا و ئەمجارە بە ئاراستەی باکووری ڕۆژاوا درێژەمان بە ڕێگاکە دا تا گەیین بە "تابلۆی دووهەم" کە لەسەری نووسراوە: "زباله نریزیم"؛ واتە پاشماوە فڕە نەدەین. دیسان پاش وچانێکی کورت، بە هەمان ئاراستە درێژەمان بە ڕێگە دا تا لە ملەیەکی تر سەرکەوتین و ئەمجارە دیمەنی پەناگە و لووتکەمان بینی. پاش چەن خولەک، گەیشتینە پەناگە کە لە بەرزایی ٣١٠٠ میتری لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی ساز کراوە. بەشی پێشەوەی دیواری پەناگەکە بە بۆیەی زەرد ڕەنگ کراوە کە باشتر ببینرێت و هەروەها بە وزەی خۆر، کارەبای بۆ دابین کراوە. ئەم پەناگە جێی ۴٠ تا ۵٠ کەس دەکاتەوە کە بحەوێنەوە و دوو ژووری هەیە. جێی ئاماژەیە پەناگەی پەڕاو ئاوی نییە و شاخەوانان بەتایبەت لە وەرزی گەرمی ساڵدا کە بەفراو و بەهاراو نامێنێت، پێویستە لە کانیی دوزەڕی ئاو هەڵبگرن. لە لای ڕۆژهەڵاتی پەناگە، "مەیان" هەڵکەوتووە کە دەشتاییەکی گەورەیە و چەن چاڵایی تیایە. یەکێک لەم چاڵانە، ئەشکەوتی پەڕاوە کە بە قووڵایی زیاتر لە ٧٠٠ میتر، کاتی خۆی کە کاری گەڕان و پشکنینی بۆ کراوە بە قووڵترین ئەشکەوتی گۆی زەوی دەهاتە ئەژمار (گەرچی ئێستا زۆر ئەشکەوتی قووڵتر لە شوێنەکانی تر دۆزراونەتەوە).لە پەناگە وچانێکی کورتمان وەرگرت کە زۆر پێویست بوو، چون شەوی پێشتریا لە ڕێگەدا بووین و بە باشی نەخەوتبووین. یەکێک لە هاوڕێیانمان بڕیاری دا زیاتر سەرنەکەوێت و چەن هاوڕێی تر، کۆڵەکانیان لە پەناگە دانا و وەک کۆتا هەڵمەت، ڕوومان لە لووتکە کرد. بەردەمی لووتکەی پەڕاو، لێژاییەکی تیژە و ئێمە لەسەرخۆ و بە وریاییەوە بە بەردەکانیا سەرکەوتین و دواجار، کاتژمێر ١٣:١۵ پاش نزیکەی هەشت کاتژمێر ڕێپێوان، دەستەوملانی لووتکەی پەڕاو بووین. پیرۆزبایی و مانوونەبینیمان لە یەکتر کرد. بە تاک و بە کۆ وێنەمان گرت کە دواتر لە دەفتەری بیرەوەریمانا بمێنێت.دیوی باکووری چیاکە بەرەوخوارێکی سامناک و هەزار بە هەزار بوو. پەڵەبەفرەکان خۆیان خزاندبووە سێبەرەکان. سروەیەکی فێنک ئەهات. سووچێک لە شاری کرماشان ئەبینرا و دشتەکانی دەوروبەری وەک فەرش، ڕاخرابوون. دەوروبەری لووتکە پڕ بوو لە باڵندەی قاژ کە بە دەستە لە ئاسماندا سەمایان بوو و ڕەنگە بەزەییان بە ئێمەدا هاتبێت کە وەک مرۆڤ چەندە لە فڕین بێبەشین!پاش نیو کاتژمێرێک، لووتکەمان جێهێشت و گەڕاینەوە بۆ پەناگە. چەن کەسێکمان سەردانی ئەشکەوتی پەڕاومان کرد کە درگاکەی بە بەفر گیرابوو. بۆ فێنککردنەوەی ئاوەکانمان، بەفرمان هەڵگرت و لە پەناگە کۆبووینەوە. بە بڕیاری سەرپەرشتیاری بەرنامە، نانی نیوەڕۆمان لە پەناگەی پەڕاو خوارد و کاتژمێر ١۵:٣٠ ڕێگای درێژی گەڕانەوەمان گرتە بەر. بەو پێیە کە شوێنەکەمان دوورەدەست و بەرز بوو، دەمانزانی کە هەر هەنگاوێکی هەڵە، لەوانەیە ڕووداوێکی مەترسیداری لێ بکەوێتەوە. بۆیە بە هۆشیاری و ئارامی، هەنگامان دەنا. کە گەیینەوە لای تابلۆی یەکەم، بەرەوخوار دۆڵی لای ڕۆژهەڵاتمان هەڵبژارد. لەم دۆڵەدا ئەشکەوتی "یەکشەوە" هەڵکەوتووە کە بۆ کاتی تەنگانە وەک گیانپەنا، دیوار و درگای بۆ درووس کراوە و جێی ٧-٨ کەس دەکاتەوە. کاتژمێر ١٨:٠٠ گەیینەوە سەر کانیی دوزەڕی و دوو لە هاوڕێیان زەحمەتیان کێشابوو لە بەرمانەوە هاتبوون و چاییان لێنابوو. پاش وچانێ کورت و خواردنەوەی چایی و هەڵگرتنی ئاوی ساردی کانیاو، بە ڕێگای لای ڕۆژهەڵاتدا (وسمانە)، بە هەورازێکدا سەرکەوتین و گەشتینەوە سەر یاڵ و دیسانەوە بە ڕێیەکی پێچاوپێچی دوورودرێژدا لە لێژاییەکی تیژەوە هاتینە خوار. دەمەوئێوارە بوو. هەوا بەرەو تاریکی ئەڕۆی. لە پێدەشتەکاندا چراکان هەڵدەکران.پاش زیاتر لە ١۵ کاتژمێر ڕێپێوان، مانوویی و شەکەتی دەگاتە ئەوپەڕی خۆی. لەم کاتانەدایە کە جیلوەکانی لێبوردەیی، هاوڕێیەتی، نەزم، زانست و ئەزموون تێکەڵ بەیەک دەبن و ئێمە لە هەورازەکانەوە دەگەیەنن بە پێدەشتە ئارامەکان. شاخەوانی ئەو ئەزموونەی پێداوین کە ئێمەی شاخەوان بە تاک ناگەیین بە ئەنجام. بۆیە بە ڕۆحی هاوکاری، دواهەنگاوەکانمان بڕی و لە دوای گەشتێکی دوور و درێژ کاتژمێر نزیکەی ٢١:٠٠ گەیشتینە خاڵی کۆتایی و سواری ماشین بووین.
ڕاپۆرتی سەرکەوتنی گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بۆ کێوی پەڕاو (کرماشان)ڕێکەوت: هەینی، ١۴٠۵/۵/٢ژمارەی بەشداربووان: ١٢ کەسسەرپەرشتیار: لەیلا ڕەحیمی نیازسەرپەرشتیاری تەکنیکی: موحەممەد عەبدوڵاهیپێشڕەو: کێوان سەیفیپاشڕەو و نووسەری ڕاپۆرت: موختار بارامیپەڕاو ناوی کێوێکی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کرماشان و بە بەرزایی ٣۴٠۵ مەتر لە ئاستی ئاوی زەریا، بەرزترین لووتکەی پارێزگای کرماشانە. پەڕاو بەشێکە لە کۆمەڵەکێو کە لە باکووری شاری کرماشان هەڵکەوتووە و بە ئاراستەی ڕۆژاوا-ڕۆژهەڵات کێشراوە. لەم کۆمەڵەکێوەدا جیا لە لووتکەی پەڕاو، لووتکەکانی تری وەک خەرامان، قوتە چەرموو، نمازگا، شاوداڵان، سێکەل و میلکان ڕووسی بوونی هەیە کە هەموویان لە ٣ هەزار مەتر بەرزترن. ئاسەوارە مێژووییەکانی بێستوون و تاقەوسان کە لە ڕیزی کەلەپووری جیهانیی ڕێکخراوی یۆنسکۆدا دەستنیشان کراون، بەشێکن لەم کۆمەڵەکێوە. ئەشکەوتەکانی پەڕاو، جۆجاڕ، غار قەڵا و ... بە قووڵایی سەدان مەتر، دیسان لە دڵی ئەم کۆمەڵەکێوەدایە. ئەمانە و دەیان دیاردەی سروشتی تر وەک سەراو، کانیاو، سەیرانگە، بەفرەچاڵ و ... بەشێکن لە جوانییە دڵڕفێنەکانی پەڕاو کە سەرنجی عاشقانی سروشت بۆ لای خۆی ڕائەکێشێت. سەرەتای مانگی گەلاوێژ بوو. وەک چەن مانگی ڕابردوو، دۆخی وڵات ئاسایی نەبوو و هەر ئەوەی کە بڕیارمان دابوو بچین، دەرخەری ئیرادە، لێبڕان و تامەزرۆییمان بوو. بەڕێوەبەری گرووپ دوای وەرگرتنی ڕای هەموو بەشداربووان، بە میکانیزمێکی دیموکراتیک و شیاو بڕیاری کۆتایی لەسەر "ڕۆیشتن" دا و دوودڵی و دڵەڕاوکێی زۆربەی ئەندامانی ڕەواندەوە.کاتژمێر ٢٤:٠٠ی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ١ لەسەر ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ لە شاری مەریوانەوە بە مینیبووسێکی ئیسۆزۆ بەرەو کرماشان کەوتینە ڕێ. یەکێک لە هاوڕێکانمان لە هەواری بووک و مارانی پەیوەست بوو پێمانەوە. لە شاری کامێران بۆ سەندنی ئاوی بەستوو لاماندا. کاتژمێر ٠۴:٣٠ گەشتینە نزیک ئاوایی چاڵابە لە ١۶ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شاری کرماشان. بۆ ڕۆیشتن بۆ کێوی پەڕاو، لە لاڕێگای گوندی چاڵابەوە لە ئوتووبانی کرماشان-هەمەدان جیا دەبیتەوە. ڕێگای دەستی ڕاست دەگریتە بەر تا دەگات بە پارکینگێک و دواتر، پۆستێکی ژینگەوانی (محیطبانی). ئێمە لە نزیکی پارکینگەکە لە ماشین دابەزین و دوای خۆڕێکخستن و بیستنی تێبینییەکانی سەرپەرشتیار، کاتژمێر ٠۴:۴٠ ڕێپێوانی خۆمان دەست پێکرد. سەرەتای ڕێگاکە، جادەیەکی ڕیخ و زبرە کە بەرەو باکوور لە پانتایی دەشتەکانەوە، دەتبات بەرەو دۆڵی "چڕوپڕ" کە وەک لە ناوەکەی دیارە، دارستانێکی جوانی داری بەڕووە و ١۵٠٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. دۆڵەکە وەک ئامفیتەئاترێکی سروشتی و مەزن دەردەکەوێت کە چواردەوری بە تاشەبەرد و کێوی بەرز گیراوە. ئێمە وەک ئەکتەری شانۆ لە ناوەڕاستی ئەم مەیدانە مەزنە، بە ڕیز و بەپەلە تەختایی ناو دۆڵەکە ئەبڕین. لە کێبەڕکێ لەگەل خۆردا، گەرەکمانە پێش ئەوەی گەرمای تاقەتپڕووکێنی هاوین بدات لێمان، لەم قووڵاییە دەرچین. هەوا هێشتا تاریکە و بەرەو لووتکە کە ئەڕوانین، ڕووناکیی چرای ئەو شاخەوانانە ئەبینین کە بە درێژایی ڕێگا خەریکی سەرکەوتن یان هاتنەخوارەوەن. ئەزانین کە لە بەرزایی ٢١٠٠ میتری، کانیاوێک بوونی هەیە. ئامانجی دواترمان گەیشتنە بەم کانییە. لە دۆڵی چڕووپڕ بۆ کانیی دوزەڕی (سۆرانی: دزەڕێ) لانی کەم دوو ڕێگا بوونی هەیە. ڕێگەی وسمانە و ڕاوگە. ئەم ناوانەمان لە ڕێبوارانی ڕێگا بیست. ڕێگای یەکەم ڕاستەوڕاست و بە لێژاییەکی تیژدا لە شانی ڕۆژاوای ئاوڕەوگەی دۆڵەکەوە سەردەکەوێت (وسمانە) و سەرەتاکەی بە چەن فلەشێکی سەر بەردەکان دیاری کراوە. ڕێگای دووهەم (ڕاوگە) بەرەو ڕۆژاوا لار دەبێتەوە و تا کۆتایی جادەکە دەڕوات و دواتر بە ناو دۆڵێکدا بە لێژاییەکی نەرمدا سەردەکەوێت. ئێمە بۆ سەرکەوتن "ڕاوگە"مان هەڵبژارد و بۆ گەڕانەوە لە "وسمانە"وە هاتینە خوار. ڕێگاکەمان بەدەم مۆسیقای قاسپەی کەو و شنەی بەرەبەیانەوە دەبڕی.بەشێک لە دژواریی کێوی پەڕاو بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە هەڵبەزین و دابەزینی هەیە. دەبێ سەرەتا چینێک کێو ببڕیت، دواتر دابەزیت بۆ ناو دۆڵێک و دواتر دیسان بەرەو لووتکە هەڵکشێیت. ئێمە دوو کاتژمێر و نیو ڕێگامان پێوا و یەکەم کێومان بڕی و کاتژمێر ٧:١۵ گەیینە کانیی دوزەڕی کە لە ناو دۆڵێکی ئاران و تا ڕادەیەک سەرسەوزدایە. لەم دۆڵەدا دوو نیشانەی سەرەکی لەسەر ڕێگان: یەکەم کانیی دوزەڕی و دووهەم گابەردێکی زل و زەبەن کە پێی دەوترێ "خەرسەنگ". ئەم دۆڵە بەهۆی بوونی ئاو و لەوەڕگەوە، میلکان و هەوارگە و جێی ئاژەڵدارییە و کەڵەکی پەرچەی ئاژەڵی تیا هەڵچنراوە...👇@kasaro_mariwan
🌳🌿⛰️دیسان لە چیا و لە ڕازان دێ سیڕەی سەقر و بازان⛰️🌿🌳⛰️🪻🌷🌺گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🌺🌷🪻⛰️پڕۆگرام؛ پەهنەسار(تاران)ڕێکەوت؛ پێنجشەممە٠٨ و هەینی ٠٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ئاستی بەرنامە؛ قورسکات و شوێنی کەوتنەڕێ؛ پێنجشەممە، کاتژمێر : ٠٦:٠٠ی بەیانی/مەیدانی مامۆستا ناری💡⚠️پێداویستییەکان؛👇👇✳️ کەوش و جلوبەرگی پێویست بەپێی وەرز(جلوبەرگی گەرم پێویست ئەبێت)✳️ سێ ژەم نان (بەیانی ـ نیوەڕۆ - ئێوارە)✳️ ئاوی خواردنەوە (٢ لیتر)✳️ مەوادی قەندی وەک خورما، شوکلات، مێوە و ...🍬🍩)✳️ کڵاو و کرێمی دژەتاو✳️کیسە خەو✳️چادر✳️کەرەستەی ڕۆشنایی(هێدلامپ)🟣 بۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە؛سۆزان سەلامی09183830992تێبینیی گرنگ؛🔺زەرفییەتی ئەم بەرنامە ١٧ کەسە و ئەولەویەت بەو کەسانەیە کە زووتر ناو ئەنووسن🔺کاتی دیاریکراو بۆ ناونووسین تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەیە🔺 بەشداربووان پێش ناونووسین و هاتن پێویستە لە ئامادەیی جەستەیی خۆیان دڵنیا بن.🔺 ڕۆژی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە، ۱۰ خولەک زووتر لە کاتی دیاریکراو، لە شوێنی کەوتنەڕێ ئامادە بن🔺 پێویستە هەموو بەشداربووان کارتێکی شناسایی و هەروەها بیمەی وەزشییان پێبێت🔺🔺 ئەم بەرنامەیە مەرجی پێشوەختی(پیشنیاز) بەرنامەی داهاتوو( ده ماوەنده)@kasaro_mariwan
🌹🥀بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🥀🌹🏃گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🏃:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓 کات؛ سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٨:٣٠🛣 شوێن کۆبوونەوە: ئیستادیۆمی زاگرۆس✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓️ ڕێکەوت؛ ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
🌹🥀بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن🥀🌹🏃گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات🏃:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓 کات؛ یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ١٨:٣٠🛣 شوێن کۆبوونەوە: ئیستادیۆمی زاگرۆس✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
🪨🏔️⛰️ هەر بە منداڵی لەسەر شاخی بڵند پەروەردە بووم ⛰️🏔️🪨گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 پڕۆگرام؛ پڕاو🗓️ ڕێکەوت؛ ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan🪨🏔️⛰️ هەر بە منداڵی لەسەر شاخی بڵند پەروەردە بووم ⛰️🏔️🪨گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 پڕۆگرام؛ پڕاو🗓️ ڕێکەوت؛ ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan
🌹🥀بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینەچ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ🥀🌹🌲⛰️گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات⛰️🌲پڕۆگرام: پڕاوڕێکەوت: هەینی ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ئاستی بەرنامە: قورسکات و شوێنی کەوتنەڕێ: پێنجشەممە، کاتژمێر : ٢٤:٠٠ی شەو/مەیدانی مامۆستا ناری💡⚠️پێداویستییەکان:👇👇✳️ کەوش و جلوبەرگی پێویست بەپێی وەرز✳️ دوو ژەم نان (بەیانی-نیوەڕۆ)✳️ ئاوی خواردنەوە (٢ لیتر)✳️ مەوادی قەندی وەک خورما، شوکلات، مێوە و ...🍬🍩)✳️ کڵاو و کرێمی دژەتاو🟣 بۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بەم ژمارە؛سۆزان سەلامی09183830992تێبینیی گرنگ:🔺زەرفییەتی ئەم بەرنامە ١٧ کەسە و ئەولەویەت بەو کەسانەیە کە زووتر ناو ئەنووسن🔺کاتی دیاریکراو بۆ ناونووسین تا کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەیە🔺 بەشداربووان پێش ناونووسین و هاتن پێویستە لە ئامادەیی جەستەیی خۆیان دڵنیا بن.🔺 ڕۆژی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە، ۱۰ خولەک زووتر لە کاتی دیاریکراو، لە شوێنی کەوتنەڕێ ئامادە بن🔺 پێویستە هەموو بەشداربووان کارتێکی شناسایی و هەروەها بیمەی وەزشییان پێبێت🔺🔺 ئەم بەرنامەیە مەرجی پێشوەختی(پیشنیاز) بەرنامەی داهاتوو( ده ماوه نده)@kasaro_mariwan
🪻💐🌸🌹بۆ بەهێزکردنی لەش و گەشەپێدانی ڕۆح هاوڕێمان بن 🪻💐🌸🌹گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بەڕێوەی ئەبات:🏔 بەرنامەی تەمرینیی؛ کانی گوێز🗓 کات؛ سێ شەممە ۳۰ی پووشپەڕی ٢٧٢٦⏰ کاتژمێر؛ ۱۸:۰۰ 🛣 شوێن کۆبوونەوە: مەیدانی مامۆسا بێسارانی✅ هاتن بۆ هەمووانەبۆ بەشداری و زانیاریی زیاتر زەنگ بدەن بۆ ئەم ژمارە:سۆزان سەلامی09183830992بۆ ڕێزگرتن لە خۆتان و هاوڕێیانتان دە خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو حازر بن@kasaro_mariwan
گرووپی شاخەوانی کاسارۆ📖 بەرنامەی تەمرینیی؛ ڕاکردن🗓️ ڕێکەوت؛ ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦@kasaro_mariwan