میدیای توركیا🔻پارتی كرێكاران پێگه‌كانی خۆی له چیای گارا چۆڵ كردووه؛ یاسای ئاشتی ده‌خرێته به‌رده…
انتشار: 2026/07/04 17:22 UTC
میدیای توركیا🔻پارتی كرێكاران پێگه‌كانی خۆی له چیای گارا چۆڵ كردووه؛ یاسای ئاشتی ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان(دره‌و):دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) عێراق و به‌دیاركراویش بۆ سلێمانی، میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند، هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان شوێنه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كانی (سیانی)و (به‌هار ته‌په) له چیای گارا له‌نزیك سنوری توركیا چۆڵ كردووه.سه‌رباری ئه‌وه‌ی پارتی كرێكاران هێشتا هه‌واڵی ئه‌م كشانه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی توركیا ئه‌م كشانه‌وه‌یه به دیارترین په‌ره‌سه‌ندنی مه‌یدانی ئه‌مدواییه‌ی تایبه‌ت به كه‌یسی چاره‌سه‌ری دۆزی كورد ناوده‌به‌ن، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و میدیایانه كه‌مپی (سیان) به مه‌ترسیدارترین و گرنگترین باره‌گای (په*كه*كه) ناوده‌به‌ن؛ كه تێیدا چه‌ندین رووداوی شه‌ڕ روویداوه‌و وه‌كو ناوه‌ندی سه‌ره‌كی پرۆسه لۆجستییه‌كان و راهێنانی گه‌ریلا ده‌ناسێنرێت، كه به‌وته‌ی ئه‌وان چه‌ندین دامه‌زراوه له‌ژێر زه‌ویدا له‌خۆده‌گرێت له‌وانه دامه‌زراوه‌ی دروستكردنی درۆن و ته‌قه‌مه‌نی و زیندان و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تر. بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌مجۆره له میدیای توركیا له‌كاتێكدایه قسه‌وباس هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به "یاسای چوارچێوه"، یاسایه‌ك كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری پرسی كورد‌و بڕیاره له‌م مانگه‌دا، به‌ر له پشووی په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.وه‌كو باسده‌كرێت، توركیا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی له‌م ناوچانه‌ی چیای گارا كردوه‌ته مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه بدات.

