🌱{}@nadyar_ir – حەسەن زیافەتیسەدان ساڵەلە وێرانە ماڵی خۆمداكتكەكۆرەی گۆشەی مەتبەقی سوڵتانمسەدان ساڵ…
انتشار: 2026/07/29 18:01 UTCدریافت: 2026/08/02 16:42 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/02 16:42 UTC
🌱{}@nadyar_ir – حەسەن زیافەتیسەدان ساڵەلە وێرانە ماڵی خۆمداكتكەكۆرەی گۆشەی مەتبەقی سوڵتانمسەدان ساڵەحەوشوبەرەی خۆم واڵایە ولەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.سەدان ساڵەرۆژێك دەبمبە مەیتەری والیی بەغدارۆژێك لە تاران كوتاڵمرۆژێك لیفكەمپشتی ژنی سوڵتان دەشۆم ،رۆژێك گەسكم شام دەماڵم!سەدان ساڵەوەكو چنگێك دانەوێڵە،ئاشی مێژوو فڕێی داوم.هەر چوار دەورم شارۆچكەیە ومێروولە دەمیان تێ ناوم.سەدان ساڵەكاسە سەرم منارەیەكێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبڕێ؟سەدان ساڵەنیشتمانم نێرگەلەیە،كێ بێ، بە دەمیەوەی دەگرێ؟سەدان ساڵەلە بەر دەرگەی تەكیەی جیهانجووتێك سۆلی پینە پینەم،كێ لە پێم كا بۆ ئەو دەشێم،سەدان ساڵە،دوای تڵیشێك فڕێ دەدرێم.سەدان ساڵە،دوای پینەیەك لە پێ دەكرێم.من پشتێكی بریندارم،لە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوم.من لافاوێكی لاسارم،لەو كەنارانە هەڵساومكە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.نانیشمەوە…نانوومەوە…بێئارامم.ئارامی من، چرایەك بووڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.بێ بەزەییم….بەزەیی من زەریایەك بووبینیان پێوەنا و هەڵیانمشت.نانیشمەوە…نانوومەوە…كە من دان بم، كوا دەرفەت؟یا من، یا مێروو.كە من خوێن بم، كوا دەرفەت؟یا من، یا زێروو.قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:دان و مێروو برای یەكن.قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:خوێن و زێروو برای یەكن.قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:ماسی و چەنگاڵ،مشك و جەواڵ،دەست و چزوو برای یەكن.قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:پەت و گەردەن،گوێزان و موو برای یەكن.وەرن خەڵكە!لە نێچیر و زام بپرسن،بڵێن، توخوا،خەنجەر هەیە زام تیمار كا؟ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟دە خەڵكە، لە كا بپرسن،قەت ئاگری ساردی دیوە؟لە هێلانەی مەل بپرسن،بە نیازی ماچ،قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟!دە لەدار بەڕوو بپرسن،تەوری دیوە داربڕ نەبێ؟دە لە كەرێكیش بپرسن،گورگی دیوە كەر دڕ نەبێ؟!قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:ماری شیرین ژاریش هەیە.قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:تەوری برای داریش هەیە.من پشتێكی بریندارم،لە قامچیی خۆم ڕاپەریوم.من لافاوێكی لاسارم،لەو كەنارانە هەڵساومكە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.نانیشمەوە… نانوومەوە…بێئارامم.ئارامی من چرایەك بووڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.بێ بەزەییم….بەزەیی من زەریایەك بووبینیان پێوەنا و هەڵیانمشت . . .🌲پەشێو@kiwmars

