چەند وشە لە بارەی تەعریب من بە هیچ کولوەجێک نزیکی سیاسەت و سیاسەتڤان نەبوومەتەوە و لە جیهانی سیاسی…
انتشار: 2026/08/07 15:32 UTCدریافت: 2026/08/09 16:16 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/09 16:16 UTC
چەند وشە لە بارەی تەعریب من بە هیچ کولوەجێک نزیکی سیاسەت و سیاسەتڤان نەبوومەتەوە و لە جیهانی سیاسی و حیزبیش لە نەتانیاهوو تا ئیمپراتوور شی و ترەمپ و ... خۆشم نایێت، هیچکاتیش بە مێشکم نەهاتووە بۆ جارێکیش قسەی ئەم جۆرە کەسانە بیکەمە پۆست. بەڵام ئەمڕۆ ویدیۆیێکم بینی کە نەتانیاهوو لە دیمانەیێک ڕەخنە لە ڕۆژئاوا ئەگرێت، بە تایبەت فەڕانسە و ئینگلیز. لێی دەپرسن بۆچی خەریکی فێربوونی زمانی عەرەبیت؟ وڵامەکەی زۆر سەیرە، دەڵێت لە بەر ئەوە بتوانم بە ئاسایی سەفەری پاریس و لەندەن بکەم. مەبەستی ئەوەیە ئەو دوو وڵاتە دەرگایان بۆ عەرەب کردوەتەوە و تا ماوەیێکیتر دەبنە وڵاتێکی عەرەبی. دەڵێ ئەگەر نەتوانی سنووری کۆچبەری بۆ وڵاتەکەت بپارێزی ئێستا و ڕێگای داهاتوویشت ناتوانی بپارێزی و وڵاتەکەت لەدەست دەدەیت.لەم ڕۆژانە کە لە باشوور باسی تەعریب زۆر بووە و ڕۆشنبیران لە سەری باس دەکەن بیستنی ئەو قسانە، ڕەنگە خراپ نەبێت. کێشەیش تەنیا تەعریب نیە، تەتریک و تەغریبیش نابێ لە بیر بچێت. بە ڕاستی ئەگەر چاو لە مێژوو بکەین نەوەد لە سەدی وڵاتی کوردان لە لایەن عەرەب و تورکەوە داگیر کراوە . عەرەب و تورک ئێستا بەم قەناعەتە گەییشتوون کە دوای سەد ساڵ بە شەڕ و چەکداری نەیانتوانیوە کورد لە ناو بەرن و ئیرادەی کوردیان بە هێزتر کردووە ،بۆیە ئێستا ڕوویان کردووە لە شەڕی نەرم و بە مەکتەب و زانکۆ و کتێب و میدیا و سینەما و فیلم و برایەتی گەلان و برایەتی ئیسلامی و هەبوونی چارەنووسی هاوبەش خەریکی ئەو شەڕەن. کورد دەبێ هۆشیار بکرێتەوە و بزانێت کە خودا و پێغەمبەرەکەی هیچکات قەبووڵیان نیە کە تورک و عەرەب خاوەنی نزیکەی چل دەوڵەت بن و بە زمانی خۆیان بنووسن و جلووبەرگی خۆیان لە بەر کەن و ئەگەر وڵاتەکەشیان بە قەد گەڕەکێکی شاری دیاربەکر یا هەولێر نیە خاوەنی هەموو شتێک بن و دەوڵەت کە هیچ ،تەنانەت بە بوونی کورد ڕازی نەبن و هەموو هێزیان بۆسڕینەوەی بە کار بێنن. ئایا ئاساییە کە ئەم هەموو ناوە عەرەبیە لە ناو کورددا هەبن و تەنانەت ناوی کوردستان، شاهۆ ، ئەوین، ژینا، کوساڵان، و ئەو هەموو ناوە جوانە کوردیە لە وڵاتێکی عەرەبی و تورکی نەبێت.تەنانەت چێشتخانەیێکیش بەو ناوانە نەبێت.؟ئەنفال، ئەنفالە، هیچ جیاوازیێک نێوان ئەنفالی مرۆڤ و خاکی کورد بە هێز و بە زانست و بە مەکتەب و بە زانکو و ئایدیۆلۆژی چەپ و ڕاست و تەنانەت بە دین و مەزهەب نیە. خوا ویستوویەتی هەروا کە ئەوان تورک و عەرەبی مۆسۆڵمانن، کوردیش، کوردی مۆسۆڵمان بێت نە ئەوان بە ناوی ئیسلام کوردبوون نەهێڵن.ئەمە فەرموودەی پێغەمبەری مەزنە کە کاتێک مۆسۆڵمانی کە هەر شتێکت بۆ خۆت دەوێ بۆ برای مۆسۆلمانیشت بە ڕەوای بزانی. کاتێک تۆی عەرەب و تورکی موسۆڵمان ئەو شتانە کە بۆ خۆت بە ڕەوای دەزانی بە تایبەت مافی سەروەری و زمان بۆ برا مۆسۆڵمانە کوردەکەت بە ڕەوای نازانی ئەوە حوکمی خودا و پێغەمبەرە کە ئەتۆ ئیماندار نیت تا من ببم بە برات.ئەوەی کە من ژێردەستەی تۆ بم دەبێتە عەبد بوون و خوا فەرموویەتی کە هیچ مرۆڤێک نابێ عەبدی هیچ کەس بێجگە خۆی بێت.لاپەڕەی فەیسبووکی دوکتۆر ئیسمائیل شەمس@kiwmars

