ئەم نوێژتانە بۆختانە و تەنیا بۆ خۆتانە من نازانم خوای ئێوە کێیە و ناوی دین و پێغەمبەرەکەتان چییە کە…
انتشار: 2026/08/09 15:30 UTCدریافت: 2026/08/09 16:16 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/09 16:16 UTC
ئەم نوێژتانە بۆختانە و تەنیا بۆ خۆتانە من نازانم خوای ئێوە کێیە و ناوی دین و پێغەمبەرەکەتان چییە کە ئەو هەموە نەوکەریە بۆ یەهوود ونەسارا و بێدینەکانی چین دەکەن و ئەو هەموو کردەوە دژە دینیە لە گەڵ مافی کورد بە ڕەوا دەزانن و ئێستا بێ هیچ ئازاری دەروون و ویجدان ڕووبەڕووی دەوەستن و نوێژی بۆ دەکەن؟ بەڵام ئەو خوایە و ئەو دینە کە لە ڕێگەی قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر بە ئێمەی کوردتان ناساند خوای یەکسانی و عەدالەت و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ و زۆر سیفەتی باش و جوانی دیکە بوو و ئێمەش هەر بەم هۆیگەلە لە ئێوە قەبووڵمان کرد. ئەو خوایە خوای هەموان بوو نە تەنیا عەرەب و تورک و ئێستایش پاکستانی. من بەو خوایە کە بە سیفاتە جوانەکانی ناسیومە سوێند دەخۆم مسجدالحرام و ڕووبەڕووی کەعبە کە هیچ؛ ئەگەر لە کەن کورسی و عەرشی خواش لە فەلەکی هەشت و نۆ نوێژی جەماعەت بخوێنن مادام ئەو مافە کە خۆتان هەتانە نەیدەنە بە کورد و بەلووچ ئەو نوێژەتان قەبووڵ نیە. کابرای پاکستانی دەیان ساڵ شەڕی کرد تا لە هند ڕزگاری بوو و دەوڵەتی سەربەخۆی درووست کرد، ئێستا ڕۆژ نیە دەیان بەلووچی سوننە نەکۆژێت و ئاساییتەرین مافەکانیان ئینکار نەکات. تۆی عەرەب و تورک ئیدی دیارە بەڵا نەماوە لە سەر کوردی مۆسۆڵمان و ئیزدی و یارسان و عەلەوی نەهێنی . ئاخر چۆن لە ڕووت هەڵدێت لە ماڵی خوا و پێغەمبەری خوا نوێژ بکەیت؟ من تا ئەو کاتە کە کورد خاوەنی هەموو مافێک کە تورک و عەرەبی سوننە هەیانە، نەبێت بە دینی ئەمانە کافرم و پەیوەندیم تەک خودا ڕاستەوخۆ و کوردانەیە. ئەگەر هات و ڕۆژێک ئێوە بەو قەناعەتە گەییشتن کە هەر کوردێکی مۆسۆڵمان مافێکی بەرامبەری تەک عەرەب و تورک هەیە و خودا بۆ کوێلایەتی تورک و عەرەب و خوێندن و نووسین بە زمانی ئەوان و پۆشینی جل و بەرگی ئەوان و ژیان لە ژێر ئاڵای ئەوان خەلقی نەکردووە و مافی چارەی خۆنووسینی هەیە ئەو کاتە باوەڕتان پێدەکەم کە نوێژەکەتان بۆ خودایە.ئەڵبەت با هەر وەک فارسان دەڵێن ئەگەر جەواڵدۆزێک لە ئەوان دەدەم با دەرزیێک لە کوردیش دەم،. بە خودای بەو قەناعەتە گەییشتووم کورد هەر چی پێدەکەن مافی خۆیەتی. کابرای تورک و عەرەب و ... بەو هەموو دژایەتیە مێژووییە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خاکیان و خەڵکیان یەک دەگرن، بەڵام کاکی کوردم هێشتا خەریکی شەڕە حیزب و شارچییەتی و شەڕە گەڕەک و شەڕی هوز و زمان و زار و ئایدیولۆژی و تەنانەت شەڕی ئامۆزا وبرازایە. دۆست و برای هەموانە بێجگە خۆی. ئامادەیە تەک هەموان ڕێک بکەوێت و تەنانەت تەسلیمیش بێت بێجگە خۆی. ڕقی لە کەس نیە بێجگە خۆی، ئامادەیە لە گۆناحی هەموو کەس خۆش بێت و دەست لە ملی بکات و بە جێگەی ئەو گەردن ئازاییش بکات،بێجگە خۆی؛ ئەگەریش بڕیارە تۆڵەی ڕقەکەی بستێنێت، ئەویش هەر لە خۆی دەیسێنێ و ئەگەر لە بەلخ ئاسنگەرێک تووشی تاوان دەبێت تۆڵە لە مێسگەرێکی شووشتەر دەگرێت.✍ دوکتۆر ئیسماعیل شەمسسەفحەی فەیسبووک@kiwmars

