چ شاعیرێکی کورد وەک نالی پێ دەکرێت؟ئەم بەیتەی نالی حساباتێکی بیرکاری وردی تێدایە لە سێ ئاستی جیاواز…
انتشار: 2026/08/11 17:21 UTCدریافت: 2026/08/13 02:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/13 02:45 UTC
چ شاعیرێکی کورد وەک نالی پێ دەکرێت؟ئەم بەیتەی نالی حساباتێکی بیرکاری وردی تێدایە لە سێ ئاستی جیاوازدا:یەکەم ئاستی دیار خاڵ یەک: خاڵی سەر ڕوومەت یەکە.زوڵفی دوان: زوڵف و پەرچەم دووانن چونکە لە دوو لای ڕوومەتەوە شۆڕ دەبنەوە.هەردوو سیان: کاتێک ژمارەی خاڵ یەکە و زوڵف دووە کۆی دەکەینەوە دەکاتە سیان.دووەم حساباتی نهێنی خاڵەکانی نووسین:وشەی خاڵ تەنها یەک خاڵی تێدایە (خاڵی سەر پیتی خ)، نالیش ئەڵێ خاڵ یەکە.وشەی زوڵف تەنها دوو خاڵی تێدایە (خاڵێک لەسەر ز و خاڵێک لەسەر ف)، نالیش ئەڵێ زولف دوان.وشەی سیان سێ خاڵی تێدایە (دوو خاڵ لەژێر ی و خاڵێک لەسەر ن. هەردوکی کۆ کەرەوە دەکاتە سیان، کە خۆشی هەر سێ خاڵی هەیە.سێیەم: واتای وشەی سیانوشەی سیا-ن جگە لە ژمارە ٣، بە واتای (ڕەش) دێ. چونکە هەم خاڵی سەر ڕوومەت ڕەشە و هەم زوڵفیش ڕەشە، نالی دەفەرموێت هەردووکیان سیان (واتە ڕەشن).نالی بەم دەستڕەنگینییە توانیویەتی ژمارەی ئەندامەکان، کۆکراوەی بیرکاری، ژمارەی خاڵی پیتەکان، و ڕەنگی خاڵ و زوڵف هەمووی لە یەک دێڕدا کۆبکاتەوە.محەمەد ئەحمەد@kiwmars


